ژمارەی بینین:

پلەو پایەی نوێژ لە ئیسلامدا

نوسەر:مامۆستا جمعه
بەروار:٢٠١٢/٠٥/٠٤

ئەنجامدانی نوێژ شێوازێكە لە شێوەكانی عیبادەت, كە ئینسان پێی هەڵدەستێت بۆ پەروەردگاری, نوێژ پەیوەندییە لە نێوان بەندەو و پەرستراو, نوێژ پایەی دوومە لە دوای شەهادەت, نوێژ كۆڵەگەی ئیسلامە ((....وعمودە الصلاة......))
نوێژ نیشانەی باوەڕە , ئۆقەرەی چاو و دەرونە, نەسائی لە ئەنەسی كوری مالكەوە دەیگێڕێتەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ((وجعل قرةعیني فی الصلاة)) .
* بەنوێژ كردن چ شتێك جێ بەجێ ئەبێت ؟
نوێژ عیبادەتێكە بەردەوام یادی خوای گەورە جێ بەجێ دەكات, تەواوی تاعەت و خۆ تەسلیم كردن بەخوای بەتوانا, خۆیەك لاكردنەوە بۆی بە بێ شەریك , پەروەردەی ڕوح و دەرونە و ڕوناككەرەوەی دڵە , كە لە ئەنجامدا گەورەیی خودا لە دڵدا دا ئەمەزرێنێت, یارمەتی دەرە بۆ ڕەوشتە جوانەكان.
نوێژ كارێكە لە ناوەڕۆكی دین, هۆیەكانی پەیوەندی لە گەڵا پەروەردگاردا بەهێز ئەكات , لە ئەنجامدا توانەیەكی ڕوحی ئەبەخشێت بە بەندەكە یارمەتی دەرە بۆ
هەڵگرتنی زەحمەتی ئەركە شەرعییەكان.
پەروەردگار فەرزی كردووە لە سەر موسڵمانان ئەوەی حەمد و سەنای بكەن بەوەی ئەشایشتەیە بەو.
هەروەها بۆئەوەی فەرمانەكانی بخاتەوە بیریان و بۆ ئەوەی ببێتە یارمەتی دەریان لە تەحەمول كردنی ناخۆشی و سەغڵەتی, كە لە ژیانی دونیایدا توشیان ئەبێت.
لە ناو نوێژدا بەندە لە بەر دەستی پەروەردگارییدا بە كزۆڵەیی و خۆ شكاندنەوە ڕائەوەستێت, بە دڵی هەست بە گەورەیی پەرستراو ئەكات, لەگەڵ ترس و خۆشەویستی بۆ جوانی و هەیبەتی ئەو پەرستراوە, نیاز و ڕازی لە فەڕ و بەرەكەتی ئەو هەیە, هیوای بە لابردنی ناخۆشییەكان, پڕی دڵی ترس و بینە لەسزای سەخت .
مەنزلەتی نوێژ: نوێژ گەورەترین پایەی هەیە لە ئیسلام, هبچ عیبادەتێكی تر پێی ناگات, نوێژ كۆڵەگەی دینە, كە لە سەری ڕاوەستاوە, لە فەرموودەدا هاتووە كە موعازی كوڕی جەبەل-ڕزای خوای لێ بێت- ئەفەرموێت: پێغەمبەر (صلی الله علی وسلم) فەرمویەتی: ((ألا أخبرك برأس الامر كله و عموده وذروة سنامه ؟ قلت : بلى يا رسول الله , قال رأس: ألامر الاسلام, وعموده الصلاة , وذروة سنامه الجهاد..))رواء الترمذي.2616.
بۆیە مەنزیلەتی لەدوای شەهادەت دێت لەبەر ئەوەی ببێتە بەڵگە لە سەر دروستی باوەڕ , سەلماندنی باوەڕی لە ناو دڵی بە كردەوە, پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: ((بني ألأسلام على خمس ..شهاده أن لا اله إله الله وان محمدًا عبدوه ورسوله,وإقام الصلاة و ايتاء الزكاة, وحج البيت, وصوم رمضان)) رواه البخاري و مسلم.
نوێژ ڕاگرتن: جێ بەجێ كردنی بەتەوای بەكردار و گفتار , لە كاتی دیاری كراوی پەروەردگار ئەفەرمویت ((أن الصلاة كانت على المؤمنين كتاباً موقوتاً))النساء :103
نوێژ لە پێش هەموو پایەكان دێت لە دوای شەهادەت , یەكەم پەرستنە, كە فەرز كرا لە مەككە, دایكی ئیماندارمان عائشە(ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی: (( فرض الله الصلاة حين فرغ ركعتين كعتين في الحضر والسفر, فأقرَّت صلاةُ السفر و زِيد في صلاة الحضر)) رواه البخاري.
لە شاری مەدینە عیبادەتەكانی تر تەواوكران و ئەركە شەرعیەكان فەرزكران.
پلەو شوێنەواری نوێژ گرنگییەكەی لە چۆنیەتی فەرزكردنی دایە, فریشتەیەك نەیهێنایە خوار بۆ سەر زەوی , بەڵكو پەروەردگار ویستی وابوو نیعمەت بەسەر پێغەمبەرەكەیدا بڕێژێت, بە بڵند كردنەوەی بۆ ئاسمان. بۆ بەرزترین پایە و گرنگترین دیمانە, پێغەمبەری خاوەن ڕێز (صلی الله علیه وسلم) ئەم ئەركەی پێ ڕاسپێردرا.