ژمارەی بینین:

(فەرمان كردن هەمووی بۆ خوای گەورەیە بە تاك و تەنها هیچ شتێك بەشداری ناكات لە گەڵی نە پێغەمبەرێك و نە مه لائيكه يه ك و نە غەیری ئەوانیش)

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٤/٢٩

عن أنس – رضي الله عنه – قال : شج النبی (صلى الله عليه وسلم) یوم أحد وكسرت رباعیته ، فقال :
« كیف یفلح قوم شجوا نبیهم ؟ ». فنـزلت اڵایة (( لیس لك من اڵامر شی‌ء))
( رواه البخاري ومسلم والترمـذي وابن ماجـه وأحمـد
وعن ابن عمر – رضي الله عنهما – أنه سمع رسول الله (صلى الله عليه وسلم) یقول إذا رفع رأسه من الركوع فی الركعة اڵاخیرة من الفجر :
« اللهم العن فلاناً وفلانا » بعد ما یقول : سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد ، فأنزل الله : (( لیس لك من اڵامر شی‌ء )) اڵایة.
وفی روایە یدعو علی صفوان بن أمیە وسهیل بن عمرو والحارپ بن هشام. فنـزلت ((لیس لك من اڵامر شی‌ء ))
(رواه البخاري والنسائي وأحمد والترمذي
واتە: ئەنەس (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: سەری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شكێندرا لە ڕۆژی (أُحد)دا, هەروەها ددانێكی پێشەوەیان شكاند, پاشان پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: چۆن خەڵكێك سەركەوتوو ئەبن كە سەری پێغەمبەرەكەیان شكاند؟ پاشان ئەم ئایەتە دابەزی: ((لیس لك من اڵامر شی‌ء )) (آ‌ل عمران: ١٢٨).
واتە: تۆ هیچ كارێكت بە كاری ئەوانەوە نییە.
هەروەها عەبدوڵڵای كوڕی عومەر (ڕەزای خوای گەورە لە خۆی و باوكی بێت) دەیگێڕێتەوە, كە گوێی لە پێغەمبەری خوا بووە(صلى الله عليه وسلم) كاتێك كە سەری بەرز بكردایەتەوە لە كڕنووش بردنی ڕكاتی كۆتاییدا لە نوێژی بەیانی: دەیفەرموو: خوایە نەفرین كەیت لە فڵان كەس و فڵان كەس پاش ئەوەی كە ئەیفەرموو: (سمع الله لمن حمد ربنا ولك الحمد) واتە: خوای گەورە گوێبیستی ئەو كەسە بوو كە حەمد و سوپاسی كرد , خوایە سوپاس و ستایش بۆ تۆ. پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ((لیس لك من اڵامر شی‌ء )).
هەروەها لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە, كە دەفەرموێت: (( دۆعای لە صەفوانی كوڕی ئومەیە و سەهلی كوڕی عەمر و (حارپی) كوڕی هیشام دەكرد, ئەم ئایەتە پیرۆزە دابەزی: ((لیس لك من اڵامر شی‌ء )).
هاوەڵانی فەرموودە گێڕ:
1- (ئەنەس)ی كوڕی مالكی ئەنصاری (خەزرەجی), هاوڕێ و خزمەت كاری پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) خوا, (دە) ساڵ خزمەتی پێغەمبەری خوای كردووە (صلى الله عليه وسلم) و(1286 ) فەرموودەی گێراوەتەوە لەشاری (بەسرە) كۆچی دوایی كردووە و پاش ئەوەی تەمەنی لە(سەد) ساڵ تێپەڕی .
2- عەبدڵڵای كوڕی عومەری قوڕەیشی (عەدەوی) لەكۆنەوە لەگەڵ باوكیدا موسڵمان بووە لە مەككە هیجرەتی كرد كاتێك, كە تەمەنی تەنها (10) ساڵ بووە, ئامادەی جەنگی (خەندەق ) ودوای ئەوەش بووە, یەكێك بووە لە گەورە و بەڕێزانی صەحابە, یەكێك بووە لە وانەی كە دەستی گرتووە بە سونەتەوە و هەڵهاتووە لە بیدعە و ئامۆژگار بووە بۆ ئومەتەكەی , ساڵی (74) ی كۆچی دوایی كردووە .

شیكردنەوەی وشەكان :
الشج: لە بنەڕەتدا بۆ شكاندنی سەر بەكاردێت, ئەوەیە, كە بەشتێك لێی دەیت وبرینداری كەیت پاشان بۆ ئەندامەكانی تر بەكار هات .
الرباعیە: ئەو چوار ددانەیە, كە بە تەنیشتی دوو ددانەكەی پێشەوەن.
الفلاح: سەركەوتنێكی گەورە بۆ داواكارییەك .
اللعـن: دەركردن و دوور خستنەوە لە ڕەحمەتی خوای گەورە و لە ناو خەڵكیشدا بە واتای: جوێن و پاڕانەوەش دێت.