ژمارەی بینین:

یەكێ لە تاوانە گەورەكان تاوانی حیجاب نەپۆشین بە گوێرەی قورئان و سوننەت (بەشی دووه م)

نوسەر:ئامادەكردنی دایكی مەئوا
بەروار:٢٠١٢/٠٤/٢٥

خوشكی ئازیزم ئەی نازانی مردن زۆر نزیكە و دەبێ هەر بیچێژین وەكو خوای گەورە دەفەرموێت[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
واتە: هەمو كەس دەبێ مردن بچێژێت , پاشن دەگەڕێنەوە بۆلامان.
ڕۆژێك دێ هەموو دروست كراوەكانی خوای گەورە دێنە بەردەستی بۆ ئەوەی حەق و حیسابیان لەگەڵا بكا, كە تا چەن گوێڕایەڵی خوایان كردووە وەكو دەفەرموێت [واتقوا يوما ترجعون فيه الى الله ]
واتە: {خەڵكینە لەسزا و تۆڵەی ڕۆژێك بترسن كە تیایدا بۆ لای خوای گەورە دەگەرێنەوە}
واتە: {خەڵكینە لەسزا و تۆڵەی ڕۆژێك بترسن كە تیایدا بۆ لای خوای گەورە دەگەرێنەوە} كەواتە خوشكم هەر لە ئێستاوە تۆبە بكە و واز لەو تاوانە بهێنە و حیجاب ئامادە بكە بۆ ئەو رۆژە چونكە فەرزێكی خواییە مەحاسەبەت لەسەر ئەكرێ بەبێ گومان, ئازیزانم حیجاب ماف خواردن نییە, كە هەندێ‌ لە خەڵكی نەزان بە ماف خواردنی ئافرەتی دا ئەنێن بەڵام بە عەكسەوە ئەو ڕێزلێنانی ئافرەتە وەك لە ئایەتەكە دیارە,
بەڕێزانم ئەو خوایەی كە فەرزی كردوە لەسەرت هەر ئەو خوایەش دیفاعی لێت كردووە بەوەی
كە پیاوان باشبن لەگەڵتا, هەر بۆیە هەموو یاسایەكی خوایی لەهەموو یاسایەك تەواو ترە, كە حیجابی لەسەرت واجب كردووە, ئەوەشی لەسەر پیاوان واجب كردووە كە غەدر و خیانەتت لێ نەكەن و باش بن لەگەڵت,
هەرگیز خوای گەورە غەدرت لێ ناكا بەڵكو دەتپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ بەهۆَی حیجابەكەت
پێغەمبەر (صلی الله علی وسلم)دەفەرموێت [ صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها لتوجد من مسيرة كذا وكذا ] .رواه مسلم
واتە: دو وكۆمەڵا هەن لە ئەهلی دۆزەخ من نەمبینیون....كۆمەڵكێكیان ئافرەتانێكن خۆیان داپۆشیوە بەناو, بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن واتە: ئەو جلەی كە لەبەریانە یان ئەوەندە تەنكە تاوەكو گیانیان دیارە, یان تەسكە كە گیانیان دەرئەخات, بە لەنجەولار دەچنەڕێوە سەرنجی پیاوان بۆ خۆیان ڕادەكێشن پرچیان بە شێوەیەك دەبەستن وەكو بان پشتی وشتر وایە, ئەوانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن, ئەگەر چی بۆنی بەهەشتیش لە دوری ئەوەندە ئەوەندە ڕێگا ئەڕوات.
ئای چەن جێگەی داخە ئەم فەرموودە پیرۆزە بە گوێمان دا دێت, بەڵام هەر وەڵامیشی نادەینەوە, ئایا بڕوات بە فەرمانەكەی پێغەمبەر (صلی الله علی وسلم) نییە, كە خۆت ناپارێزیت لە سفوری؟ یان خۆتی لێ گێل دەكەی یان ئەڵێی پۆشاكی من شەرعیە و من ناگرێتەوە, خوشكی بەڕێزم ئەم فەرموودەیە هەموو ئەو خوشكانە دەگرێتەوە, كە جل و بەرگەكانیان تەسكە بە شێوەیەك, كە سینگ و سمتیان دەردەچێت, یا تەنكە یا بۆن خۆشە یان پۆشاكی پیاوانە, یان لە پۆشاكی بێ باوەڕوان دەچێت, یا ڕازاوەیە بە ئێوە یا بەشتی تر , یا هەموو لەشی دانەپۆشیوە, یا بۆ شوهرەت و ناو دەركردنە.
حیجاب: واتە پۆشاكێك, كە هیچ جوانییەكی تێدا نییە, هەتا عابای كوردەواری بە بۆچونی ئایەتەكانی قوڕئان و حەدیسەكانی پێغەمبەر (صلی الله علی وسلم) و بە فەهمی زانایانی سەلەف نابێت بڕازێتەوە, ئەدی ئەی ئەو پۆشاكانەی, كە ئەمڕۆ خوشكانم لە بەری دەكەن؟ ئەی خوشكم بگەڕێوە بۆ لای خوای پەروەردگار بزانە چیت پێ دەفەرموێت[يأيُها النبى قل لأزواجك وبناتك ونساء المؤمنين يدنين عليهن من جلابيبهن ذلك أدنى أن يعرفن فلا يؤذين وكان الله غفورا رحيما ]واتە: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بەخێزان و كچەكانت و ئافرەتی بڕواداران بڵێ باجیلبابەكانیان {جلبابێش: واتە:عابا} بدەن بەخۆیاندا (الاحزاب :59)
ئەوەش نزیك ترە بۆ ئەوەی بە ڕەوشت بەرزو بە حەیا و قورس و سەنگینی بناسرێنەوە تاوەكو ئەزێت و ئازار نەدرێ, پەروەردگاریش لێبوردە و میهرەبانە} ئەی خوشكانم هەموو فەرمانێكی خوایی فەرزە, وە بۆ خاوەن ئیمان هەر ئایەتێك و هەر حەدیسێك بەسە بۆ ئەوەی جێ‌ بەجێی بكەین, بەڵام لە بەر ئەوەی كە تاوانێكی زۆر گەورەیە خوای گەورە لە ئایەتی تردا دووپاتی كردەتەوە و دەفەرموێ بەشێوازی داخوازی{بصیغە الامر}[ وليضربن بخمورهن على جيوبهن]
واتە: باگۆشەی سەر پۆش و لەچكەكانیان بدەن بەسەر سینگیانیشدا تا گەردن و سینگ و بەرۆكیان دەرنەكەوێ.} ئەی ئەو خوشكەی كە جوبەیەكی لە سەر مۆدێل و تەسك و سەرنج ڕاكێش لەبەرت دەكەی وا ئەزانیت ئەوە حیجابە نەخێر والله حیجاب واتە: {عابا}لەسەر كردن
بەڵی حیجاب مەبەست پێی ئەوەی كە سەرنجی پیاوان ڕانەكێشی.