ژمارەی بینین:

فەرموودەی پێنجەم وشەشەم (ترسناكی پاڕانەوە لە غەیری خوای گەورە)

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٤/٢٥

عن ابن مسعود – رچی الله عنه – أن رسـول الله(صلى الله عليه وسلم) قال : « من مات وهو يدعو من دون الله نداً دخل النار ». رواه البخاري
وعن جابر – رچی الله عنه – : « من لقي الله لا یشرك به شیئاً دخل الجنة ومن لقیه یشرك به شیئاً دخل النار ». رواه مسلم
واتە: (عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (هەر كەسێك بمرێت و بە هەر شێوازێك بپاڕێتەوە لە غەیری خوای گەورە, دەوە ئەچێتە دۆزەخەوە.
هەروەها جابر (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (هەركەسێك بگاتە لای خوای گەورە و بە هێچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ ئەنجام نەدابێت ئەوە دەچێتە بەهەشتەوە, وە هەركەسێكیش بگاتە لای خوای گەورە و هاوبەشی بۆ ئەنجام بدات ئەوە جێگای دۆزەخە.
هاوەڵانی فەرموودەگێڕ :
1-عەبدوڵڵای كوڕی مەسعوودی كوڕی غافیلی كوڕی (حەبیب) ی هوزەیلییە, باوكی (عبد الرحمن) لەیەكەمەكان و پێشووی هاوەڵان و گەورەی زانایان بووە لە صەحابە , چاكەی زۆرە , ئیمامی (عومەر) (ڕزای خوای لێ بێت)فەرمانی پێدا, كە بچێتە سەر كوفە, لەساڵی (32ك) لەشاری مەدینە كۆچی دوایی كردووە.
2-جابری كوڕی عەبدوڵڵای كوڕی (عەمر)ی كوڕی (حرام)ی ئەنصاری, پاشان (السُلمي)یە صەحابەی كوڕی صەحابەیە, لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (19) غەزای ئەنجام داوە, لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كردووە پاش ئەوەی تەمەنی لە(70) ساڵ تێپەڕی .
شیكردنەوەی وشەكان :
الدعا‌و: داوا كردن و پاڕانەوە.
النــد: هاوشێوە و هاووێنە.
الشرك: ئەوەیە, كە شتێك بشوبهێنیت بە خوای گەورەوە و داوای یارمەتی لێ‌ بكەیت وەكو چۆن داوای یارمەتی لە خوای گەورە دەكات یان لێی ئەترسێت یان بە هیوای دەبێت یان خۆشی دەوێت وەكو چۆن خوای گەورەی خۆش دەوێت یان جۆرێك لە جۆرەكانی پەرستن سەرف كات بۆ غەیری خوای گەورە, ئەو كەسەی, كە هاوەڵ بۆ خوای گەورە بڕیاربدات یەكخوپەرستی پێوە نامێنێت .