ژمارەی بینین:

پەلەكردن لەفەتوا دان ( بەشی دووەم)

نوسەر:مامۆستا جمعه
بەروار:٢٠١٢/٠٤/١١

زوهری ئەفەرموێت: خالیدی كوڕی ئەسلەم فەرموویەتی: لەگەڵ (عبدالله ی كوڕی عمر)دا دەرچووین بەڕێدا ئەڕۆیشتین، كابرایەك لادێی ی پێمان گەیشت، ووتی :توِ (عبدالله)ی كوڕی (عمر)ی ؟ فەرمووی: بەڵێ .
كابرا وتی: پرسیارم كردی، پێیان وتم ئەوەتا پێم بڵێ، ئایا پوور ( خوشكی باوك ) میرات ئەبا ؟ فەرمووی: نازانم , ووتی: تۆ نازانی ؟! فەرمووی: بەڵێ ، بڕۆ پرسیار لە زانایانی شاری مەدینە بكە, كاتێك پشتی هەڵكرد و ڕۆیشت : دەستەكانی خۆی ماچ كرد و فەرمووی : باشترین قسەی ووت (أبو عبد الرحمن)مەبەستی خۆیەتی واتا: (عبدالله)ی كوڕی عمر – پرسیاری لێ كرا دەربارەی شتێك كە نەیئەزانی ، لە وەڵامدا وتی : نازانم .
هەروەها هەریەك لە ( عبد الله ی كوڕی عباس )و( عبد الله ی كوڕی مسعود) فەرموویانە : هەر كەس وەڵامی هەموو پرسیارێك بداتەوە كەلێی ئەكرێت ئەوە شێتە .
(بەراء) ئەفەرمووێت : (سێ سەد) كەسم بینی لە هاوەڵانی (بەدر)، هەریەكەیان پێی خۆش بوو كە هاوەڵكەی فەتوا بدات و لەكۆڵی ئەمی تری بكاتەوە .
(أبو حصین الاسدی) فەرموی : یەكێك لە ئێوە فەتوا ئەدات لە بابەتێكد ئەگەر پرسیار لە (عمری كوڕی خطاب) بكرایە ئەهلی بەدری بۆكۆ ئەكردەوە – واتا : گەورە پیاوانی صەحابەی بۆ كۆئەكردەوە خۆی وەلامی نەئەدایەوە .
لە دوای سەردەمی صەحابە زانایانی تابعین هەر لە سەر ئەو ڕێڕەوە ڕاستە بەردەوام بوون .
پرسیار كرا (قاسم)ی كوڕی محمد كوڕی ابو بكر ، دەربارەی بابەتێكی شەرعی فەرمووی : بە باشی نایزانم ، پرسیاركەر وتی : هاتووم بۆ لای تۆ كەسیش ناناسم جگە لەتۆ! فەرمووی : سەیری ئەوە مەكە كەڕیشم درێژە و دەورم قەرباڵەغە ، والله بەباشی نایزانم ، پیرە میردێكی قوڕیش لە تەنیشتی دانیشتبوو فەرمووی : برازا ، دەست بگرە بەم وەڵامەوە ، والله ئەمە رێزە بۆ تۆ .
(قاسم) فەرمووی : سوێند بە الله ، ئەگەر زمانم ببڕن لام خۆشترە لەوەی قسە بكەم لەبابەتێكدا بەبێ زانیاری .
(هیثم) كوڕی جمیل ئەڵێت : (مالیك)م بینی چل و هەشت پرسیاریان لێ كرد لەسی و دوو دانەیاندا فەرمووی : نازانم .
ئەگێڕنەوە جار بووە (پەنجا) پرسیاریان لێ ئەكرد وەڵامی هیچی نە ئەدایەوە ، ئەیفەرموو: –ئیمامی مالیك – ئەوەی وەڵامی هەر بابەتێك ئەداتەوە ، پێویستە لە پێشدا بەهەشت ودۆزەخ بخاتە پێش خۆی ، چۆن ڕزگاری ئەبێت لە رۆژی قیامەتدا ، لە پاشان وەڵام بداتەوە .
پرسیاری لێ كرا ، فەرمووی نازانم ، وتیان : مەسەلەیەكی سووك وئاسانە ، تووڕە بوو و فەرمووی : لە دیندا سووكی تێدا نییە ، گوێتان لە فەرموودەی پەروەردگار نییە [ إنَّا سَنُلقي عَلَيكَ قَولاً ثَقيلاً ](المزمل : 5) واتە : (ئێمە بۆت دەنێرینە خوارەوە كوفتارێكی قورس وگران ) .
هەروەها ئیمامی (مالیك) ئەیفەرموو : فەتوام نەداوە تاوەكو حەفتا كەس شاهیدیان بۆ دام كە شایستەی ئەوەم ، فەرمووی : نابێت كەس خۆی بە ئەهلی شتێك بزانێ تاوەكو پرسیار لە خۆی زاناتر نەكات ، وە من فەتوام نەدا تا پرسیارم كرد لە ( ربیعة و یحیی بن سعید ) فەرمانیان پێ كردم ، ئەگەر نەهیان بكردایە وازم ئەهێنا .
ئەگێڕنەوە ئەگەر پرسیار لە ئیمام مالیك بكرایە ، وەك ئەوە وابوو كە ڕاوەستا بێت لە نێوان بەهەشت و دۆزەخدا.
هەروەها ئەیفەرموو : ئەگەر هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هەندێك بابەت زەحمەت ببوایە بەلایانەوە ، وەڵامیان نەئەدایەوە تاوەكو ڕای هاوەڵانیان وەرئەگرت ، لەگەڵا ئەوەی ئەوان خاوەنی ڕای بەهێز و ڕێنمایی كراو و پاك بوون ، ئێمە لەكوێ تاوان و گوناه دڵی داپۆشیوین ؟! .
"أبو نعیم " ئەڵێت : هیچ زانایەكم نەبینی بڵێت : نازانم ئەوەندەی مالیكی كوڕی ئەنەس .
لە " الشعبـی" پرسیار كرا فەرمووی : نازانم ، وتیان : شەرم ناكەی ئەڵێیت نازانم ، لە كاتێكدا تۆ گەورە زانای عێراقی ؟! فەرمووی : بەڵام فریشتەكان شەرمیان نەكرد وتیان [... سُبحانَكَ لاعِلمَ لَنا إلا ماعَلًّمتنا ... ] ( البقرة : 32) واتا : ئێمە هیچ نازانین مەگەر ئەوەی فێرت كردووین .
یەكێك لە زانایان ئەفەرموێت : فێری (نازانم ) بە ، چونكە ئەگەر بڵێیت نازانم فێر ئەكرێیت تا بزانی ، وە ئەگەر بڵێیت : ئەزانم ، پرسیارت لێ ئەكرێت تا نازانی.
پرسیار لە ئیمامی (شافعی) كرا ، بێدەنگ بوو ، وتیان : وەڵام نادەیتەوە ؟ فەرمووی : تا بزانم ، چاكە لە بێ دەنگییە یان لە وەڵامدانەوە .
پرسیار لە ئیمامی (أحمدی كوڕی حەنبل) كرا : كامیان باشە ، بێ دەنگی یان قسە كردن ؟ فەرمووی : بێ دەنگیم پێ باشترە مەگەر لە پێویستیدا .
(سعیدی كوڕی مسیَّب) ، هەر فەتوایەكی بدایە ئەیفەرموو : پەروەردگارا خۆم سەلامەت كەیت و خەڵكیشم لێ سەلامەت كەیت .
سەحنون خاوەنی كتێبی ( المدونة ) لە فیقهی مالیكی ئەفەرموێت : بەدبەخترین كەس ئەو كەسەیە كە ئاخیرەتی بەدونیا بفرۆشێت ، والله بەدبەختر ئەو كەسەیە كە ئاخیرەتی بە دونیا غەیری خۆی ئەفرۆشێت .