ژمارەی بینین:

یەكێ لە تاوانە گەورەكان تاوانی حیجاب نەپۆشین بە گوێرەی قورئان و سوننەت (بەشی یەكەم)

نوسەر:ئامادەكردنی دایكی مەئوا
بەروار:٢٠١٣/٠١/١٧

بسم الله والصلاە والسلام علی رسول الله و بعد.
خوای گەورە كە بەندەكانی دروست كردووە خۆی باش دەزانێت كە چی شتێ بۆیان باشە و چیشتێ خراپە وەكو دەفەرموێت: ((أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ))(الملك :١٤).
واتە: ئایا ئەو خوایەی كە مرۆڤی دروست كردووە ئاگای لە نهێنییەكان نییە لە كاتێكدا كە ئەو وردبین و ئاگادارە.
ئینسانی ئیماندار دەبێ دڵەكەی بترسێت لەوەی, كە تاوانی گەورە ئەنجام بدات, كە ئەم تاوانەش تایبەتە بە خوشكانمانەوە, ئەو خوشكانەی كە دەیانەوێت خوای گەورە لە خۆیان ڕازی بكەن یان دەیانەوێت دوا ڕۆژ بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن ئەویش باسی سفوورییە واتە: خۆنەپۆشتنی ئافرەت, كە یەكێكە لە تاوانە گەورەكان كە بەكردنی ئەو تاوانە خاوەنەكەی موستەحەقی ئاگری جەهەنەم دەبێت پەنا بەخوای گەورە, چونكە حیجابی شەرعی فەرزە لە لایەن خواوی گەورەوە.

خوشكانی ئازیزم ئەو خوایەی كە هێنامانێتی بوون بۆ ڕابواردن نەمانی هێناوە, بەڵكو بۆ عیبادەت كردن, وەكو دەفەرموێت: ((وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ))(الملك :١٤)
واتە: بنیادەم و جنۆكەم دروست نەكردووە تەنها بۆ عیبادەت كردنی خۆم نەبێت.
باشە حیجاب عیبادەت كردن نییە, كە تۆ بۆ خوای خۆتی ناكەیت ؟ یان خۆت ناپارێزیت لەو تاوانە گەورەیە , كە پێغەمبەر (صلی الله علی وسلم) هەڕەشەی كردووە بەوەی, كە ئاگر جێگای ئەو ئافرەتانەیە كە سفورن وەكو دەفەرموێت [ صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها لتوجد من مسيرة كذا وكذا ] .رواه مسلم
واتە: دو وكۆمەڵا هەن لە ئەهلی دۆزەخ من نەمبینیون....كۆمەڵكێكیان ئافرەتانێكن خۆیان داپۆشیوە بەناو, بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن واتە: ئەو جلەی كە لەبەریانە یان ئەوەندە تەنكە تاوەكو گیانیان دیارە, یان تەسكە كە گیانیان دەرئەخات, بە لەنجەولار دەچنەڕێوە سەرنجی پیاوان بۆ خۆیان ڕادەكێشن پرچیان بە شێوەیەك دەبەستن وەكو بان پشتی وشتر وایە, ئەوانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن, ئەگەر چی بۆنی بەهەشتیش لە دوری ئەوەندە ئەوەندە ڕێگا ئەڕوات.