ژمارەی بینین:

پەلەكردن لەفەتوا دان ( بەشی یەكەم )

نوسەر:مامۆستا جمعه
بەروار:٢٠١٢/٠٤/١٠

ئیمامی "أحمد ابن حنبل " لە "محمد" كوری " جبیر " ی كوڕی "مگعم " لەباوكی یەوە : كاتێ هاتە خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) پرسیاری كرد : "ئەی پێغەمبەری خوا : چ شوێنێك لەهەموو شوێنەكان خراپترە" ؟ فەرمووی : "نازانم ".
كاتێ جبریل هات پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) پرسیاری كرد :" ئەی جبریل : چ شوێنێك لە هەموو شوێنەكان خراپترە"؟ فەرمووی : "نازانم تا پرسیار لەپەروەردگارم نەكەم " .
جبریل ڕۆیشت تا ماوەیەك بەدواوە، لە پاشان گەڕایەوە، فەرمووی : ئەی محمد تۆ پرسیارت لێ كردم چ شوێنێك لە هەمووی خراپترە، منیش وتم: نازانم، وە من پرسیارم لە پەروەردگارم كرد : چ شوێنێك لە هەموو شوێنەكان خراپترە ؟
فەرمووی : "بازاڕەكان"(1) .
بڕوانن مەنزڵا و پلەی " نازانم " چەند بەرزە، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم ) هەروەها جبریل ، كاتێك وەڵامیان پێ‌ نییە ئەڵێن : " نازانیین ".
فریشتەكان ڕائەوەستن سنووری زانیارییان نابەزێنن، كاتێك كە پەروەردگار پرسیاریان لێ ئەكات : [وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ] (البقرة : 31) .
كەوا بوو .. چ كەم و كوڕییەك هەیە بۆ هەر كەسێك ئەگەر لەوەڵامی شتێكدا كە نەیزانی بڵێت " نازانم " ؟
پێشەوامان لەم كارەدا پێغەمبەری خوایە "جبریل "ە، فریشتەكانە ، هاوەڵانی پێغەمبەر (رضي الله عنهم ) ، ئا ئەمەبوو ڕێبازیان، ئەركی خۆیان قورس نە ئەكرد.
موجاهید لە عائیشەوە ئەگێڕێتەوە كاتێك پاكی عائیشە دابەزی، ئەبو بەكر سەری ماچ كرد، عائیشە فەرمووی: بۆ لای پێغەمبەری خوا دیفاعت لێم نەكرد ؟
فەرمووی: چ ئاسمانێك چەترم بۆ دەكا چ زەوییەك هەڵمئەگرێ ئەگەر شتێك بڵێم بەبێ عیلم وزانیاری بێت ؟ .
بەیهەقی لەئیمامی عەلی یەوە ئەگێڕێتەوە فەرموویەتی: پێنج شت هەیە ئەگەر پیاو بۆ یەمەن سەفەری بۆ بكا، سەفەرەكەی بەفیڕۆ ناچێت .
1- بەندە لەكەس نەترسێت تەنها لەپەروەردگاری نەبێت .
2- وەلەسەر ئەنجامی تاوانت بترسی .
3- وەئەوەی نایزانیت شەرم نەكەی تاوەكو فێر ئەبیت .
4- وە ئەوەی زانایە شەرم نەكات ئەگەر پرسیاری لێ كرا لەشتێكدا كەنایزانی بڵێت : نازانم خوای گەورە ئەزانێ .
5- ئارام گرتن لەدیندا وەك سەر وایە لەلاشەدا.
______________
(1) ئیمامی ئەلبانی فەرمووی حاكم ریوایەتی كردووە بە سەنەدێكی حەسەن


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
images.jpg ٢.٢٦ کیلۆ بایت