ژمارەی بینین:

فەرموودەی چوارەم ((حەرام بوونی بە پیرۆز دانانی دار و هاوشێوەكانی))

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٤/٢٤

واتە: (أبی واقد اللیثی) (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) فەرموویەتی :( لە گەڵ پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم)دەرچووین بۆ (حونەین) ئێمە تازە ببووین بە موسڵمان و هاوبەش بڕیاردەرەكان دارێكیان هەبوو تیرو شمشێرەكانیان هەڵدەواسی بە قەدیا پێی دەوترا ((ذات أنواط)) ئێمەش بە تەنیشت دارەكەدا تێپەڕین, وتمان: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) تۆش دارێكی وامان بۆ دابنێ‌ وەك چۆن ئەوان (دارێكی وایان) هەیە, پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرمووی : الله أكبر, ئەمە ڕێبازە, شتێكتان وت سوێند بەوەی كە نەفسی منی بەدەستە وەكو چۆن (بنو ئیسرائیل) بە (موسا) یان وت: خوایەكمان بۆ دابنێ وەكو چۆن ئەوان خوایان هەیە (موسا)ش وتی: بەڕاستی ئێوە خەڵكێكی زۆر نەزانن. پاشان پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئێوەش شوێن ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەكەون.
گێڕەڕەوی فەرموودەكە :
باوكی (واقیدی لیپی), چونكە لە خزمایەتیدا دەگەڕێتەوە بۆ (لیث)ی كوڕی (عبد مناف), وتراوە: ناوی (حارث)ی كوڕی (مالك)ـە. وە وتراوە: كوڕی (عوف)ـە. وە لە (بخاری) و (مسلم)دا دوو فەرموودەی هەیە, هەروەها وتراوە: بەشداری جەنگی (بدر)ی كردووە, وە وتراوە لە موسڵمانی (فتح)ی مەككەیە, سالێ‌ (68)ك كۆچی دوایی كردووە دوای ئەوەی كە تەمەنی (85) ساڵ بووە(ڕەزای خوای لێ بێت).
شیكردنەوەی وشەكان:
حُنین :جێگایەكە لە نزیك مەككە.
حُدثاء عهد بكفر: واتە: كاتەكەیان نزیك بوو لە بێ‌ باوەڕی, واتە تازە ببوونە موسڵمان.
ســدرە: جۆر ێكە لە دار .
یعكفون عندها: مانەوە: لەسەر شتێك لەو جێگایە .
ینوطون: شمشێر و كەوانەكانیان دەكرد بەقەدیا لەبەر پیرۆزی.
السـنن: ڕێگا و ڕێباز .