ژمارەی بینین:

ئەحكام و ئادابی نوێژ لە قورئان و سوننەتدا (بەشی دووه م)

نوسەر:مامۆستا جمعه
بەروار:٢٠١٢/٠٤/٠٢

كاتێك تێئەفكرین لەم ئایەتە پیرۆزانە, كە ڕامان ئەوە ستێنێ لە سەر شێوازێكی ڕەوانبێژی [القصد البلیغ] دەربارەی ئامانجی دروستكردنی دروستكراوەكان, ڕێنماییمان ئەكات بۆ حەقیقەتێكی گەورە و بەردی بناغە كە ژیان لە سەری بنیاد ئەنرێت.
لێرەدا ئامانجێكی دیاری كراو هەیە بۆ بەدیهێنانی جنۆكە و ئینسان, خۆی لە جێ بەجێ‌ كردنی ئەركێكی بیرۆز بەرجەستە ئەكات, هەر كەس پێی هەستێت ئەوە ئامانجی هاتنە بوونی جێ‌ بەجێ‌ كردووە, و هەر كەسێك كەم تەرخەمی تێدا بكات, ئەوە ژیانی خاڵییە لە مەبەست ئەم ئامانجە دیاری كراوە عیبادەتی [اللە] یە بەتاك و تەنها, هەروەك چۆن بۆ بەندەكانی تەشریع كردووە.
ئەگەر لێكۆڵینەوە بكەین لە ئایەتەكانی خوای گەورە بۆ ئەوەی واتای عیبادەت ئاشكرا بكەین كە ئامانج لە بوونی ئێمەیە و پەیامی ئێمەیە لە ژیاندا, ئەوە فەرموودەی پەروەردگارمان ئەخوێنینەوە: ((وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ)){البقرة:30}.
لێرەدا بۆمان ئاشكرا ئەبێت چۆن كرداری ئەم خیلافەتە لەسەر زەویدا ئەنجام بدرێت لە لایەن مرۆڤەوە, هەروەها چۆن هەموو چالاكیەكان پێی هەستین كە چمگی خیلافەت جێ‌ بە جێ‌ بێت, لە ئاوەدانكردنەوەی زەوی شارەزابوون لە نهێنیەكانی و گەشە پێ كردنی بە گوێرەی شەریعەتی خوای گەورە و ڕێبازەكەی لە زەویدا.
تاكو مرۆڤــ پەیامی خۆی بگەیەنێت, بە ڕۆڵی خۆی هەستێت كە لە ژیانیدا ئەركی سەر شانی یەتی بە جێ بەجێ كردنی عیبادەت لە پیناویدا دروستكراوە, پێویستە دووشت بزانێت :
یەكەم: لە ناخی خۆیدا هەستی جێگیر بێت بە واتای بەندایەتی بۆ خوای گەورە بە تەنها.
دووەم: ڕووكردنە خوای پەروەردگار بە هەموو جموجۆڵێك لە ناخ و ئەندامەكانی لاشەدا, بەڵكو لە هەموو جوڵەیەكدا لە ژیان خۆیەك لاكردنەوە بۆ خوای گەورە لە هەموو هەستێك و هەموو واتایەك لە پێچەوانەبێت لە گەڵ واتای بەندایەتی [اللە]بە تاك و تەنها.
لە بەر ئەوەی پاڵنەر بۆ ئیماندار لەسەر كردەوە كردن و توانا خەرج كردن لە خیلافەتەكیدا و هەستان بە ئەركەكان پەیدا كردنی ڕزق و ڕۆزی نەبێت, پەروەردگاری بڵند مرۆڤەكانی ئازاد كردووە لە سەر قاڵبوون بە خەم و خەفەتی ڕزق و پەیداكردن, تاوەكو دڵی خاڵی بێت, توانای ئاراستە بكرێت بۆجێ بەجێ كردنی ئەو ئامانجەی لە بۆی دروستكراوە.
بۆ ئەوەی مرۆڤەكان بە رۆڵی خۆیان هەستن, پێویستە عەقیدە و كردەوەیان بە گوێرەی شەریعەتی خوای گەورە بێت, لەو ئەركەی [إفعل و لاتفعل]
واتە: فەرمان پێ كردن و قەدەغە لێ كردن, تاكو بەختەوەری دونیا بەدەست بێنێت, بە شێوەیەك هەست بكات بە ئارامی دەروون و حەوانەوەی وێژدانی لە ئەنجامی هەستانی بە ئەركی سەرشانی, هەروەها بەختەوەری لە دواڕۆژدا بەوەی دەستی ئەكەوێ لە ڕێزلێنان و نیعمەت و بەخشیشی گەورە.
ئەو ڕاستیەی كە ئەبێت هەرگیز لە بیرمان نەچێت, ئەوەیە خوای گەورە كە عیبادەتی لە سەرمان واجب كردووە لەبەر ئەوە نییە كە ئەو پێویستی بە عیبادەت كردن بێت, بەڵكو بۆ بەرژەوەندی ئێمەیە, تاوەكو خۆپارێز بین, پارێزراو بین لە هەڵەو تاوان, ڕەزامەندی پەروەردگارمان دەست بكەوێ‌ وڕزگارمان بێت لە سزای, خوای گەورە فەرموویەتی:[يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ](البقرة:21).
واتە: ئەی خەڵكینە تەنها پەروەردگاری خۆتان بپەرستن,كە ئێوە‌و پێشووەكانی ئێوەی لە نەبوون درووست كردووە بەڵكو ئێوەش خۆ بپارێزن, بەندایەتی ئێمە پلەیەكی بەرزە دەستمان ئەكەوێت, پەروەردگارمان وەسفی بەڕێزترین مەخلوقی بەم سیفەتە ناوبردوە لە چەند جێگایەك لە قورئان,وەك ((سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)) {الاسراء:1}
بیروباوەڕی یەكخواپەرستی و بەندایەتی( الله) پەیامی هەموو پیغەمبەرانە, ئەوەی جێی سەرنجە زۆرێك لە موسڵمانانە وائەزانن چمگی عیبادەت تەنها لە كردنی نوێژ و زەكات و ڕۆژ و حەج و كردن هەڵهاتووە, لە كاتێكدا تێكەڵی ئەو ڕوكنانە بەشێكن لە عیبادەت, بەڵام عیبادەت هەموو داخوازیەكانی ئیسلام ئەگەرێتەوە لە بانگەوازی بۆ لای خوای گەورە, فەرمان كردن بە چاكە, قەدەغە كردن لە خراپە, گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی, جێ بە جێ كردنی شەرعی خوای گەورە.........هتد.
بەڵكو هەر كردەوەیەك مرۆڤــ ئەنجامی بدات ئەتوانێت بیگۆڕێت بۆ عیبادەت ئەگەر نیازو نییەتی ئاراستە بكات بۆ ڕەزامەندی پەروەرگار.