ژمارەی بینین:
سووده‌كانی هه‌رمێ
نوسەر:کۆلێژی پزیشکی کەرکوک
هه‌رمێ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ڕیشاڵه خۆراكیه‌كانی تێدایه به‌جۆرێك هه‌رمێیه‌كی قه‌باره‌وه مامناوه‌ند 25-26 گرام ڕیشاڵی تێدایه به‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره له پاراستنی له‌ش له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و مه‌مك و هه‌روه‌ها ئاستی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت.بەروار:٢٠١٤/١١/١٨
هه‌رمێ بڕێكی مامناوه‌ندی له ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی، سی، كه‌ی، بی 2، بی 3، بی 6، له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها پێویستی ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌ر ده‌كات له ئاسن زامنده‌كات، و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكانی وه‌كو كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیز و مه‌گنسیۆم.
وه‌كو زانراوه ڤیتامین سی و مس له دژه ئۆكسیده گرنگه‌كان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێن و به‌وپێیه‌ش خواردنی هه‌رمێ سیستمی به‌رگریی به‌هێزده‌كات و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه سنوردار ده‌كات، و هه‌وره‌ها مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه كه‌مده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تێدایه یارمه‌تی مژینی كالیسیۆم ده‌دات له‌لایه‌ن له‌شه‌وه.
هه‌رمێ چه‌ند ترشێكی تێدایه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده سنوردارده‌كات، و هه‌روه‌ها توێكڵی هه‌رمێ چه‌ند دژی ئۆكسیدێكی گرنگی تێدایه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه‌و خوێنبه‌ره‌كان ده‌پارێزێت و به‌وه‌ش مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه وا باشتره هه‌رمێ به توێكڵه‌وه بخورێت.
خواردنی 2-3 هه‌رمێ له رۆژێكدا مه‌ترسی كزبوونی چاو له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ندا كه‌مده‌كاته‌وه.
خواردنی هه‌رمێ هیچ هه‌ستیارییه‌كی لێناكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان هه‌یه به‌رامبه‌ر خواردنی هه‌ندێ میوه.