ژمارەی بینین:

پەیامێك بۆ ئەوانەی ئینتەرنێت بۆ كاری تاوان و ناشەرعی بەكاردێنن :

نوسەر:م جمعة علي خورشيد
بەروار:٢٠١٤/١١/١٧

الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی الە وصحبە ومن والاە...
گومان لەوەدا نییە نیعمەتەكانی خوای گەورە بەسەرمانەوە زۆر زۆرە نیعمەتیش پێویستی بە سوپاس گوزاری هەیە و نابێت نیعمەتەكانی خوای گەورە لەتاوان و سەرپێچی ئەودا بەكاربهێنی كە پێتی بەخشیوە، چونكە ئەوە لە سفڵەیی و باوەڕ لاوازیەوە سەرچاوە ئەگرێت. پرسیار ئەكەم ئەو تاوانانەی كە ئەنجامی ئەدەیت لە خوا ناترسیت ئەگەر لەو كاتەدا گیانت لێبسێنێت چۆن وەڵامی ئەدەیتەوە یان ئەگەر خێزانت .. منداڵەكانت.. كچەكەت.. كوڕەكەت یان باوكت.. باپیرت.. مامت.. خاڵت.. هەركەسێك كە تۆ شەرمی لێ ئەكەیت بەو حاڵە بتبینن ؟ هەڵوێستت چییە ؟ ئەی بۆ شەرم لە پەروەردگار ناكەیت كە ئاگای لە هەموو هەڵسوكەوتێكتە..؟
برای بەڕێز.. خوشكی ئیماندار.. بە خۆتدا بڕۆرەوە ئەو كارەی ئەیكەی تەنها شەرمەزارییە بەڵكو زەرەری تری زۆری هەیە.. وەك :-
دروست بوونی بێ متمانەیی لە كۆمەڵگا.
حاڵەتێكی دەرونی نەخوازراو.
هەست كردن بە بێزاری.. بێ تاقەتی.. بە روخسار و مامەڵەكانتدا دەرئەكەوێت.. چێژ وەرنەگرتن لە عیبادەت.
چێژ وەرنەگرتن لە حەڵاڵی خۆت.
بە چاوی سوك سەیركردنی دەوروبەرت.
چەندان شوێنەوار و كاریگەری جەستەیی و هزری و مادی و ...هتد.
سەروی هەمووی شەرمەزاری لای خوای گەورە...

بەڕێزان :
پێویستە ئەو ئامێر و تەكنیكە پێش كەوتوانەی ئێستا لەبەردەستدایە بەكاربهێنین بۆ خزمەتی دین و بیرو باوەڕی راستەقینە و رەوشتی بەرز بڵاو كردنەوە..
ئەگەر بەكاری ئەهێنی, ئەگەر ئەزانی خۆت پێ ناگیرێت و لە خۆت دڵنیا نیت و متمانەت نییە, ئەوە بەدووربە لێی چونكە ( خۆپاراستن چاكترە لە چارەسەر كردن ) .
هەروەها ئاسانترە هەركە تووش بوویت لەوەودوا ئیتر پاشگەز بوونەوەت زەحمەت ئەبێت..
بۆیە داواكارم لە برایان و خوشكانم بۆلای خوای گەورە بگەڕێنەوە و تەوبە بكەن, لەهەر هۆكار و رێگایەك دووربكەونەوە كە لە ئەنجامیدا پێیان ئەخلیسكێت..
داواكارم لە پەروەردگار هاوكاری هەموان بكات..
وصلی الله علی نبینا محمد وعلی الە وصحبە والحمد لله رب العالمین.