ژمارەی بینین:

پەككەوتنی لەناكاوی گورچیلە

نوسەر:کۆلێژی پزیشکی کەرکوک
بەروار:٢٠١٤/١٠/٠٩

هۆكارەكان
1/ دابەزاندنی لەناكاوی فشاری خوین بەهۆی خوین بەربوون یان لەدەست دانی بریكی زۆری شلەی لەش لە ریگای كۆئەندامی هەرس, وەك رشانەوە یان رەوانی یان لەریگای پیست (زۆر ئارەقەكردن).

2/ ژەهراویبوون بە بەكتریا بە تایبەتی ئەو بەكتریایانەی كە دەبنە هۆی پیس بوونی برین یان پیس بوونی هەندێ‌ جۆری نەشتەرگەری.

3/ نەخۆشیەكانی تورەگەكانی گورچیلە ئەوانە چەند نەخۆشیەكن و هەموویان چارەسەر دەكرێ‌.

4/ ژەهراویبوونی دووگیانی یان خوین بەربوون لەكاتی منداڵ لەبارچوون یان منداڵ بوون.

5/ كەلەكەبوونی ژەهر لەناو لەشی مرۆڤ لەكاتی رووداو یان سۆتان.

6/ زۆرتیكشكانی خرۆكە سوورەكانی خوین.

7/ گیرانی ملوولە خوینبەرەكانی گورچیلەكان لەئەنجامی خوین مەیین یان هەوكردنی لەناكاو موولوولە خوین بەرەكان.

8/ خراپ بەكارهینانی دەرمان یان بەهەلە بەكارهینانی دەرمان.

9/ لەناكاو گیرانی بۆری میز.

10/ نەخۆشیە زگماكیەكان وەك ( پووكانەوە یان گەشەنەكردن).

نیشانەكای پەككەوتنی لەناكاوی گورچیلە

1/ خیرابوونی هەناسەدان: بەهۆی ترش بوونی خوین نەخۆش هەندێ‌ جار هەست بەتەنگە نەفەسی دەكات لە ئەنجامی گیرانی سییەكان یان هەست بە ئازار دەكات لەكاتی هەناسەدان بەهۆی هەوكردنی پەردەی سییەكان.

2/ دەست و پێ‌ سربوون و میروولەكردن, لەگەڵ لەرزین و رەق بوونیان.

3/ سەرسووران و پشیوی لەبیركردنەوە و خەوالووبوون, بوورانەوە و لەخۆچوون.

4/ زیاد لیدانی دڵ و ناریكی لە لیدانی دڵ و ژانە دڵ.

5/ ووشك بوونەوەی پیست و رووكەشە شانەكانی ناوپۆشی دەم.

6/ گۆرانی رەنگی پیست وەك خۆلی لیدیت لەوانەیە ناوە ناوە قان قان سپی لەسەر دەست و دەم و چاو دەربكەوێ‌.

چارەسەركردن

پەككەوتنی لەناكاوی گورچیلە چارەسەری هەیە و نەخۆش تەواو چاك دەبیتەوە بەدەرمان و چاودیریكردن.
هەندێ‌ جار نەبێ‌ كە هۆكاری پەككەوتنی گورچیلە بەهۆی گیرانی ریرەوەكانی میزەوە دەبێ‌, لەو كاتانەدا پیویستە نەشتەرگەری بۆ بكرێ‌.
هەندێ‌ لەوانەی پەككەوتنی گورچیلەیان بەهۆی بەرگری لەخۆوەیە كە پیویستیان بەماددە كۆرتیزۆنەكا دەبێ‌.
بۆ تەواو چاك بوونەوە پیویستیان بەجەند رۆژێ‌ یان چەند هەفتەیەك دەبێ‌.
زۆربەی كات مردن لەو كەسانەدا بەهۆی ژەهراوی بوون بەكاردانەوە لاوەكیەكانی دەرمان دەبێ‌.
لیرەدا سوودی گورچیلەی دەستكرد بەشووشتنی گورچیلە بەریگای زگ دەردەكەوێ‌ بۆ لابردنی ژەهرەكە لە لەشی نەخۆشەكە تاتەوا چاك بوونەوەی گورچیلەو گەرانەوەی بۆ ژیان.
بینراوە 95% لە پەككەوتنی گورچیلە تەواو چاك دەبیتەوە.