ژمارەی بینین:

شەیتانەكان كۆت و زنجیر دەكرین لە یەكەم رۆژی رەمەزانەوە

نوسەر:وەرگێڕانی يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٤/٠٧/١٠

ئەبو هورەیرة (رەزای خوای لی بێت) ئەیگێرێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : (إذا كان أول ليلة من شهر رمضان ‏ ‏صفدت ‏ ‏الشياطين ‏ ‏ومردة ‏ ‏الجن وغلقت أبواب النار فلم يفتح منها باب وفتحت أبواب الجنة فلم يغلق منها باب ‏ ‏وينادي مناد يا ‏ ‏باغي ‏ ‏الخير أقبل ويا ‏ ‏باغي ‏ ‏الشر ‏ ‏أقصر). رواه الترمذي وحسنه الألباني
واتا : (کاتێک یەکەم شەوی رەمەزان بێت شەیتان و جنۆکە گەورە و یاخی بووەکان دەبەسترێنەوە و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن و هیچیان ناکرێنەوە، درگاکانی بەهەشتیش دەکرێنەوە و هیچیان داناخرێن، بانگەوازێک بانگ دەکات: ئەی ئەو کەسەی حەزت لە خێرو چاکەیە وەرە پێشەوە، ئەی ئەو کەسەی کە حەزت لە شەرو خراپەیە دوور کەوە لە شەرو خراپە).
بۆیە موسڵمانی بەرێز با ئێمە لەو کەسانە بین کە بانگەواز دەکرێین بۆ چاکە و قورئان خوێندن و رۆژوو نوێژو فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە, وە لەو کەسانە بین کە دوور بکەوینەوە لە خراپە و شوێنەوارەکانی.

نووسەر: د. عادل الشدي د. احمد المزید
وەرگێڕانی : یحیی ستار شێخانی