ژمارەی بینین:

نیشانەكانی دوو ڕوویی

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٤/٠٦/١٣

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو – رضي الله عنه - أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
« أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا ، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا : إِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ ، وَإِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ»
رواه البخاري ومسلم وأبو داود والترمذي والنسائي وأحمد
واتە: عەبدوڵڵای كوری عەمر دەیگێرێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمویەتی: ((هەركەسێك ئەم چوار شتەی تێدا بێت ئەوە دووڕوویەكی تەواوە, وە هەركەسێك یەكیك لەو چوار نیشانەی تێدا بێت ئەوە نیشانەیەكی دوو ڕوویی تێدایە تاوەكو وازی لێدێنێت, ئەگەر ئەمانەتێك لای دانرێت خیانەتی لێ دەكات و نایپارێزێت, ئەگەر قسە بكا درۆ دەكات, ئەگەر پەیمانی دا ئەوە پەیمانەكە دەشكێنێت, ئەگەر كێشەیەكی بوو لادەدات لە حەق و دەچێت بە گژیا.