ژمارەی بینین:

رۆژووگرتنی مانگی (محرم)

نوسەر:يحيى ستار شيخاني
بەروار:٢٠١٣/١١/١٠

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت: باشترین رۆژوو لە دوای مانگی رەمەزان رۆژووی مانگی (محرم ) ە ، وە باشترین نوێژ لە دوای نوێژە فەرزەكان شەو نوێژە.
روى عَبْدَاللَّهِ بْنَ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قال : حِينَ صَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّهُ يَوْمٌ تُعَظِّمُهُ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَإِذَا كَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ صُمْنَا الْيَوْمَ التَّاسِعَ قَالَ فَلَمْ يَأْتِ الْعَامُ الْمُقْبِلُ حَتَّى تُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ . رواه مسلم 1916
واتە: عەبدوالڵای كوڕی عەباس دەفەرموێت: كاتێك كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) رۆژی (عاشورا‌ء) بە رۆژوو بوو, وە فەرمانی كرد كە خەڵكی بە رۆژوو بن , وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەو رۆژە گاور و جولەكەكان بە پیرۆزی دەزانن, پاشان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی ئەگەر ساڵێكی تر بمێنین ئەوە رۆژی نۆیەمیش بە رۆژوو دەبین, ئەوە بوو ساڵی داهاتوو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وەفاتی كرد.

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
Ebadat0158.jpg ٢١١.٤٩ کیلۆ بایت