ژمارەی بینین:

باوەڕ و یەكتاپەرستی

نوسەر:م.يوسف رشيد
بەروار:٢٠١٣/٠٤/١٠

١- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِي اللَّه عَنْهمَا عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (إن الإيمان ليَخْلَقُ فى جَوْفِ أَحَدِكُم كما يَخْلَقُ الثَّوْبُ فَاسْألُوا اللَه أَنْ يُجَدِّدَ الإِيمَانَ فِى قُلُوبِكُم). أخرجه الحاكم وإسناده حسن.
واتە:(( بەڕاستی باوەڕ كۆن دەبێت لە ناو سكی هەر یەكێك لە ئێوە – واتە لە ناو دڵتان – هەروەك‌و چۆن پۆشاك كۆن دەبێت,
وە ئێوەش بپاڕێنەوە لە خوای گەورە باوەڕتان تازە بكاتەوە لە ناو دڵەكانتاندا)).
٢- عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه)أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (الحياءُ مِنَ الإِيمانِ وأحْيى أُمَّتِي عُثْمانُ) رواه ابن عساكر وإسناده صحيح .
واتە:((شەرم كردن بەشێكە لە باوەڕ, وە بەشەرم ترین كەس لە ئومەتی مندا عوسمانە (ڕەزای خوای لێ‌بێت)).ئەم فەرموودەیە بەرپەرچ دانەوەیە بۆ ئەو كەسانەی تانەو تەشەر لە ئیمامی عوسمان دەدەن وەكو ( سەید قوتب ) و هاو وێنەی ئەو (تەماشای كتێبی (مگاعن سید قگب فی اصحاب رسول الله صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) بكە.
٣-عَنْ فَضَالَةَ بن عُبَيْدٍ الأَنْصَارِيِّرضي الله عنه ، أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ:( أَفْلَحَ مَنْ هُدِيَ إِلَى الإِسْلامِ، وَكَانَ عَيْشُهُ كَفَافًا، وَقَنَعَ بِهِ) أخرجه الحاكم وإسناده صحيح .
واتە:(( سەرفراز بووە كەسێك كە ڕێنمایی كرا بێت بۆئیسلام , وە ژیانیشی ئەوەندە بووبێت كەبەشی كردبێت وە قەناعەتی پێ‌ كردبێت)).
٤- عَنْ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِرضي الله عنه: أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: ( إِنَّ قُلُوبَ بَنِي آدَمَ كُلَّهَا بَيْنَ إِصْبَعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ الرَّحْمَنِ كَقَلْبٍ وَاحِدٍ يُصَرِّفُهُ كَيْفَ يَشَاءُ ثُمَّ ثُمَّ يَقُولُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اللَّهُمَّ مُصَرِّفَ الْقُلُوبِ اصْرِفْ قُلُوبَنَا إِلَى طَاعَتِكَ ) . رواه مسلم واحمد والطبراني .
واتە:(( بەڕاستی دڵەكانی بەنی ئادەم هەر هەمووی لە نێوان دوو پەنجەدایە لە پەنجەكانی خوای گەورە و میهرەبان وەكو یەك دڵا دەیگۆڕێت چۆنی بوێت .پاشان پێغەمبەر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەیفەرموو:((ئەی خودای هەڵسوڕێنەری دڵەكان دڵەكانمان هەڵسوڕێنە بۆ گوێ‌ڕایەڵی كردنی خۆت)).
تێبینی:
((اڵاصبع: پەنجە, سیفەتێكە لە سیفەتەكانی خوای گەورە :واجبە لە سەرمان كە دانی پێدا بێنین هەر وەك چۆن پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَدانی پێدا ناوە بەبی ئەوەی بیشوبهێنین بە پەنجەی دروست كراوەكانی چونكە پەنجەی پەروەردگار لە پەنجەی هیچ كەس ناچێت وە دروستیش نییە تەئویلی بكەین واتە بە مانایەكی تر لێكی بدەینەوە)).
٥- عَنْ عَبْدِاللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِي اللَّه عَنْهمَا ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( تَفَكَّرُوا فِي آلاءِ اللهِ وَلا تَفَكَّرُوا فِي اللهِ عَزَّ وجَلَّ) رواه الطبراني واللالكائي والبيهقي وإسناده حسن.
واتە:(( بیر بكەنەوە لە نیعمەتەكانی خوا , وە بیر مەكەنەوە لە زاتی خوا)).