ژمارەی بینین:

چەند فەرموودەیەكی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەربارەی (بیروباوەڕ و شوێن كەوتن) (فەرموودەی دووەم) فەزلێ‌ بیرو باوەڕی بەتاك دانانی خوای گەورە

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٣/٠٣/١٧

الحمدالله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:
عن عُبادَەَ بن الصامت رچی الله عنه عَنِ النَّبِیِّ صلی الله علیه وسلم قَاڵ:
« مَنْ شَهِدَ أَنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللهُ ۆحْدَهُ لا شَریكَ ڵهُ، ۆأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ۆرَسُولُهُ، ۆأَنَّ عِیسَی عَبْدُ اللهِ ۆرَسُولُهُ ۆكَلِمَتُهُ أَلْقاها إِلی مَرْێمَ ۆرُوحٌ مِنْهُ، ۆالْجَنَّەُ حَقٌّ، ۆالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَڵهُ اللهُ الْجَنَّەَ عَلی مَا كَانَ مِنَ الْعَمَل»
(رواه البخاری ومسلم وأحمد).
واتە: عوبادەی كوڕی صامت (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) دەیگێڕ ێتەوە لە پیغەمبەری خواوە (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: هەركەسێك شایەتی بدات بەوەی, كە هیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لەخودا و تەنهایە و هاوبەشی نییە, موحەممدیش (صلی الله علیه وسلم) بەندەی خوایە و نێردراوی ئەوە و عیساش (صلی الله علیه وسلم) بەندەی خوایە و نێردراوی ئەوە, وە ئەو وشەیەی كە بە (مەریەم)ی وت و ڕوحی خستە بەری, هەروەها بەهەشت حەقە و ئاگری دۆزەخیش حەقە, خوای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە بە گوێرەی ئەو كردەوەیەی كە كردوویەتی.
گێڕەرەوەی فەرموودەكە:
(عوبادەی كوڕی صامتی ئەنصاری) یەكێك بوو لەوانەی كە بەشداری بەیعەی یەكەم و دووەمی كردبوو (پەیماندان) لە گەڵ پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیه وسلم),
هەروەها بەشداری جەمنگەكانی تریشی كردووە و مامۆستای فێركاری قورئان بوو لە شاری مەدینە پاشان لە (شام), لە ساڵی (32ك) لە(بیت المقدس) وەفاتی كردووە (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت).
شیكردنەوەی وشەكان:
شهادە أن لا إله إلا الله: بە زمانی بیڵێت و دڵیشی باوەڕی پێ بهێنێت و كردەوەشی پێ بكات بە ئەندامەكانی.
وحده: واتە: تاك و تەنهایە.
عیسی: كوڕی (مەریەم) ی پاك و بێگەردە (سەلامی خوایان لە سەر بێت).
كلمتـه: واتە: دروستبوونی بە وشەیە كە پێی وترا.
كــن: واتە ببە, بۆیە عیسا (صلی الله علیه وسلم)بە توانا و حیكمەتی خوای كەورە دروست بوو, بۆیە ناوی لێنرا (كلمە) واتە: وشە بە فەرموودەكەی خوای گەورە (كُنْ) .
روح منه: واتە عیسا (صلی الله علیه وسلم) ڕوحێكە لەو ڕوحانەی كە خوای گەورە دروستیانی كردووە.
الجنە حق والنار حق: واتە هەر دووكیان جێگیرن و بە بێ‌ ئەوەی گومانت هەبێت لە بوونیان .
واتای فەرموودەكە بە كورتی :ئەم فەرموودەیە (پێنج) شت لە خۆ دەگرێت جا هەر كەسیك باوەڕی پێ‌ پهێنێت و كردەوەی پێ‌ بكات بە ئاشكرا و بە نهێنی دڵدا ئەوە دەچێتە بە هەشتەوە.
یەكەمیان: وتەی پیغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) (من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له).
واتە: باوەڕ هێنان بە خوای گەورە بە ڕاستگۆیی و دڵنیایەوە و دان پێدان بە تەنهایی خوای گەورە , وە پەرستن بۆ غەیری خوا نەبێت , هەروەها كردەوەی پێ بكات بە شایەتی دان بەوەی كە هیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت بێجگە لە خودا لە دواكەوتنی فەرمانەكانی و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی بە وتەو كردەوە.
دووەمیان : (شهادە أن محمداً رسول الله)
واتە: باوەڕی بەتین و بێگومانت هەبێت, كە محمد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوی خوایە بۆ مرۆڤـ و جنۆكە بە نامەیەكی تەواو گشت گیر و كۆتا پێغەمبەرە و نامەكەشی كۆتا نامەیە, باوەڕداربیت كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەندەیەكە لە بەندەكانی خوای گەورە بۆ جیهان, هەواڵكانی بە ڕاست بزانیت فەرمانەكانی بەرجەستە و جێبە جێ بكەیت و دوور كەویتەوە لە قەدەغەكراوەكانی.
سێیەمیان: باوەڕت هەبێت بەوەی, كە عیسا (صلی الله علیه وسلم) بەندەیەكە لە بەندەكانی خودا و نێردراوێكە لە نێرداروەكانی و (كوڕی زینا) نییە وەكو جوولەكەكان دەڵێن, هەروەها خودا نییە و كوڕی خوداش نییە و نە خوای سێهەمینە لە سێ‌ دانە خواكە, واتە: دابەشكراوە لە نێوان (خوا و عیسا و مەریەمدا) وەكو گاورەكان گومانیان وایە,
بەڵكو ئەو بەندەیەكە لە بەندەكانی خودا, وە خودای گەورە ناردوویەتی بۆ (بَنی إسرائیل) و بانگەوازیان دەكات بۆ پەرستنی خودای گەورەی تاك و تەنها.
خوای گەورە ڕوحی خستە بەر (عیسی) (صلی الله علیه وسلم) بەو وشەی (كُنْ) واتە: ببە , ئەمەش بەڵگەیە لە سەر دروست بوونی , وە ڕوحێكە وەكو ڕوحەكانی تر, كە خوای گەورە دروستیانی كردووە ((إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ )) (ال عمران: ٥٩) واتە: نموونەی درووستبونی عیسا لای خوای گەورە وەكو نموونەی ئادەم وایە, كە خوای گەورە لە گڵ دروستی كرد پاشان پێی فەرموو ببە ئەویش بوو.
چوارەمیان: (أن الجنە حق) واتە: بیرو باوەڕی وابێت, كە ئەو بەهەشتەی خوای گەورە ئامادەی كردووە بۆ ئەو بەندانەی, كە گوێڕایەڵیان كردووە ئێستا جێگیر و ئامادەیە و حەقیقەتێكە و گومانی تێدا نییە و جێنشینی كۆتاییە , ئیمانداران بە هەتا هەتایی تێیدا دەمێننەوە و بۆ ئەوانەی دواكەوتووی پێغەمبەرانن (سەلامی خوایان لە سەربێت).
پێنجەمیان: (أن النار حق) واتە: بیرو باوەڕی وابێت ئەو ئاگرەی, كە خوای گەورە پەیمانی داوە بۆ بێ باوەڕان و دووڕوە كان حەق وڕەوایە وجێگیرە وگومانیشی تێدا نییە خوای گەورە ئامادەی كردووە بۆ ئەوانەی, كە لە فەرمانی دەرچوونە و سەر پێچیان كردووە.
ئەم پێنج شتەی, كە باس كرا هەر كەسێك بە ڕاستی بزانێت و باوەڕی پێ بهێنێت و كردەوەی پێ بكات, ئەوە خوای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە هەرچەندە كەم تەرخەمی هەبێت لە كردەوەكانی و تاوانیشی هەبێت , ئەویش بە هۆی ئەوەوە, كە خوای گەورەی بە تاك و تەنها داناوە و نییەت و كردەوەكانی تەنها بۆ خوای گەورە بووە.
ئەو سوودانەی لەم فەرموودەیەدا وەردەگیرێت:
1- فەزڵی بە تاك دانانی خوای گەورە, هەروەها خوای گەورەش لە تاوانەكانیشی خۆش دەبێت.
2- فراوانی فەزڵی خوای گەورە و بەزەیی بە بەندەكانی.
3- مافی پێغەمبەرانی تێدایە بە تایبەتی مافی پێغەمبەر (محمد) (صلی الله علیه وسلم) لە سەر بەندەكان بێ زیادڕەوی و كورت ڕەوی.
4- تاوانباری یەكتا پەرست بە هەتا هەتایی لە دۆزەخدا نامێننەوە.
5- فەرز بوونی ئیمان و باوەڕ هێنان بە بەهەشت و دۆزەخ .
وصلی الله علی محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم