ژمارەی بینین:

چەند فەرموودەیەكی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەربارەی (بیروباوەڕ و شوێن كەوتن) (فەرموودەی یەكەم)

نوسەر:نوسینی: زانای پایەبەرز شێخ (ربیع بن هادی المدخلی)خوای گەورە بیپارێزێت. وەرگێڕانی: يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٣/٠٣/٠٢

الحمدالله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:
فەرموودەی یەكەم
بەرنامە و ڕێبازی بانگەوازی كردن بۆ لای خوای گەورە
(منهج الدعـوة إلى الله)
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمَّا بَعَثَ مُعَاذًا إِلَى الْيَمَن قَالَ له:
« إِنَّكَ تأتي قَوما من أَهْل الكِتَابٍ فَلْيَكُنْ أَوَّلَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ شهادة أن لا إله إلا الله ـ وفي رواية إلى أن يوحدوا الله ـ فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أَنَّ اللَّهَ افتَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كل يَوْمِ وَلَيْلَة فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أَنَّ اللَّهَ افتَرَضَ عَلَيْهِمْ صدقة تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ فإن هم أَطَاعُوك لذلك فإياك وكرائم أَمْوَالِهِمْ، واتق دعوة المظلوم فإنه ليس بينها وبين الله حجاب».
( أخرج الحديث البخاري ومسلم والنسائي وابن ماجه والدارمي وأحمد ).

واتە: عەبدوڵڵای كوڕی عەباس (ڕەزای خوا لە خۆی و باوكی بێت) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە(صلى الله عليه وسلم) ئەو كاتەی كە (معاژ)ی نارد بۆ (یەمەن) فەرمووی: تۆ دەچیت بۆ لای خەڵكانێك كە خاوەن كتێبن, واتە: ئەو كەسانە دەگرێتەوە, كە كتێبی ئاسمانیان بۆ هاتووە وەك(گاور و جولەكە), یەكەم شتیش كە بانگیان دەكەیت بۆی شایەتی دانە بەوەی كە هیچ خوایەك نییە كە بە حەق بیپەرستی تەنها (الله) نەبێت.... وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: هەتا وەكو خوای گەورە بە تاك دادەنێن ئەگەر گوێ ڕایەڵیتیان كرد, فێریان بكە كە خوای گەورە (پێنج) نوێژی فەرز كردووە لە سەریان لە هەموو شەوو ڕۆژێكدا, ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد فێری ئەوەیان بكە كە خوای گەورە زەكاتی فەرز كردووە لە سەریان لە دەستی دەوڵەمەندەكان دەسەنرێت و دەدرێت بە هەژارەكان , ئەگەر گوێڕایەڵیتیان كرد وریا بە ماڵە باشەكانیان لێ‌ وەرنەگریت , واتە: ئەو ماڵەی بۆ زەكاتی دەر دەكەن هەڵی مەبژێرە خۆتیش بپارێزە لە دۆعا و پاڕانەوەی ستەم لێكراو, چونكە لە نێوان ئەوو خوای گەورەدا پەردە نییە.