ژمارەی بینین:

ئادابی بژمیین (العطاس)

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٣/٠٢/١٩

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ : " كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا عَطَسَ وَضَعَ يَدَهُ ، أَوْ ثَوْبَهُ عَلَى فِيهِ ، وَخَفَضَ أَوْ غَضَّ بِهَا صَوْتَهُ "
واتە: (أَبِي هُرَیْرَة) (رەزای خوای لێبێت) بۆمان دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) هەركاتێك بپژمایە دەستی یان جلەكەی دەخستە بان دەمی, وە دەنگیشی نزم دەكردەوە.
هەروەها سوننەت وایە كەسێك كە پژمی بڵێت : (الحمدللە) پاشان ئەوەی كە گوێی لێ دەبێت بڵێت (یرحمك الله) دواتر ئەوە كەسە پێی بڵێت (یهدیك الله ویصلح بالك) . وەكو لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە: روى أبو هريرة (رضي الله عنه) قال : ((إذا عطس فليقل : الحمد لله . فإذا قال ، فليقل له أخوه أو صاحبه : يرحمك الله . فإذا قال له : يرحمك الله ، فليقل : يهديك الله و يصلح بالك )).