ژمارەی بینین:

پیرۆزبایی كردن لە كافران بەبۆنەی چەژنەكانیانەوە

نوسەر:الشيخ محمد بن صالح العثيمين,وەرگێڕانی: م. صلاح الدين
بەروار:٢٠١٤/١٢/٢٦

پیرۆزبایی كردن لە كافران بەبۆنەی چەژنی كریسمس وجگە لەمە لە چەژنە ئایینییەكانی تریان حەرامە بەیەكدەنگی زانایان، هەروەكو چۆن إبن القیم لەپەرتوكەكەیدا( أحكام أهل الذمة) باسی دەكات ودەفەرمێت: (پیرۆزبایی كردن بە دروشمەكانی تایبەت بە كوفر حەرامە بەیەكدەنگی زانایان، وەكو ئەوەی پیرۆزبایی یان لێ‌ بكرێت بەبۆنەی چەژن و رۆژووگرتنەكانیان وبوترێت: چەژنت پیرۆز بێت وهاوشێوەی ئەمانە، ئەمە ئەگەر بێژەرەكەی سەلامەت بێت لە كوفر، ئەوا لە قەدەغەكراو وحەرامەكانە، وە وەكو ئەوە وایە كە پیرۆزبایی یان لێ‌ بكرێت بە كڕنوش بردنیان بۆ خاچەكەیان، بەڵكو ئەمە لای خوای گەورە تاوانی گەورەترو توڕەبوونی سەخت ترە لە پیرۆزبایی كردن لە مەی خواردنەوە و كوشتن وزینا كردن وهاوشێوەی ئەم تاوانانە، وەزۆرێك لەوانەی كە رێزی دینیان لەلا نییە دەكەونە ناو ئەم تاوانانەوەو ناشیرینی كارەكەیشی نازانێَت كە پیرۆزبایی لەكەسێك كردووە بە تاوان كردن یاخود بیدعە كردن یاخود كوفر كردن، وە توشی توڕەبوون وغەزەبی خوای گەورە بووە) قسەكەی تەواو بوو( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت).
وەبۆیە پیرۆزبایی كردنی لە كافران حەرامە بەم چەشنەی كە إبن القیم باسی دەكات، چونكە دان نانی تێدایە بۆ ئەو دروشمە كوفری¬یانەی كە ئەوانی لەسەرن، وە رازی بوونە بۆیان بۆ ئەو شتەی كەلەسەرین، هەرچەندە بۆ خۆی رازی نابێت بەو كوفرە بەڵام حەرامە بۆ موسڵمان كە رازی بێت بە دروشمەكانی كوفر، یاخود پیرۆزبایی پێ‌ بكات لە خەڵكانی تر، چونكە خوای گەورە بەم شتە رازی نابێت، هەروەكو دەفەرمێت: [إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ] [الزمر: 7].
واتە: ئەگەر ئێوە كافر و بێ‌باوەڕ بن ئەوا خوای گەورە هیچ پێویستی بە پەرستنی ئێوە نی¬یە وبێ‌ پێویستە لێتان، وەهەرچی لە ئاسمانەكان وزەویدایە خوای گەورە دەپەرستن و مل كەچین، بەڵام لەهەمان كاتدا خوای گەورە بە كوفر رازی نابێت بۆ بەندەكانی، وەئەگەر ئێوە سوپاس گوزاری بكەن ئەوا رازی دەبێت لێتان.
وەدەفەرمێت: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا] [المائدة: 3].
واتە: ئەمڕۆ من دینەكەم بۆتان تەواو كرد وبەخششی خۆم تەواو رژاند بەسەرتاندا ورازی بووم كە ئیسلام دینی ئێوە بێت.
وە پیرۆزبایی لێ‌ كردنیان بەم بۆنانەوە حەرامە وجیاوازی نی¬یە ئەگەر لەگەڵتاندا كار بكەن یان نا.
وە ئەگەر ئەوان پیرۆزبایی¬یان لێ‌¬كردین بەبۆنەی چەژنەكانیانەوە ئەوا ئێمە پیرۆزبایی¬یان لێ‌ ناكەین لەسەر ئەو شتە، چونكە چەژنی ئێمە نی¬یە، وەچەژنانێكە كە خوای گەورە پێ‌ی رازی نییە، چونكە یاخود داهێنراوە لە دینەكەیاندا، یاخود لە شەرعەكەیاندا هەبووە بەڵام سڕاوەتەوە بە دینی ئیسلام كە خوای گەورە محمدی (صلى الله عليه وسلم) پێ‌ ناردووە بۆ لای هەموو خەڵكی بی تێكڕا، كە دەفەرمێت: [وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ] [آل عمران: 85].
واتە: هەركەسێك جگە لەئیسلام داوای دینێكی تر بكات و هەڵی بژێرێت بەسەر ئیسلامدا ئەوا لای خوای گەورە لێ‌¬ی وەرناگیرێت، وەلە دوا رۆژیشدا لە زەرەر مەندان دەبێت.
وە حەرامە موسڵمان بەدەمیانەوە بچێت بەم بۆنانەوە، چونكە ئەمە گەورەترە لە پیرۆزبایی كردنیان، وە چونكە چون بۆ لایان بەشداری كردنیانە لەو ئاهەنگەدا، هەروەها حەرامە موسڵمان خۆی بچوێنێت بەكافران بەوەی كە ئاهەنگ بگێڕێت بەم بۆنانەوە، یاخود دیاری بگۆڕێتەوە، یاخود شیرینی دابەش بكات، یاخود خواردن ببەخشێت، یاخود خۆی لەكار بخات وهاوشێوەی ئەمانە، چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت: ( مَنْ تَشَبَهَ بِقَومٍ فَهُوَ مِنْهُم )( (صحيح الجامع الصغير: 1/ 2831).
واتە: هەركەسێك خۆی بچوێنێت بەهەر كۆمەڵێك ئەوا ئەویش لەوان دەژمێردرێت. وە شيخ الإسلام إبن تيمية ( رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە پەرتوكەكەیدا (إقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) دەفەرمێت: ( خۆ چواندن پێیان لە هەندێك لە چەژنەكانیان دڵیان خۆش دەكات بەو بیروباوەڕە بەتاڵەی كەلە سەرین، وەلەوانەیە وایان لێ‌ بكات كە هەلەكان بقۆزنەوە وباوەڕ لاوازەكان بەلای خۆیاندا رابكێشن.
وە هەركەسێك بەشداری شتێك لەوانە بكات ئەوا گوناه بارە، ئیتر جیاوازی نییە ئەگەر لە رودا دامان كردبێتی یاخود لە خۆشەویستیاندا، یاخود لەشەرمدا، یاخود جگە لەم هۆكارانە، چونكە ئەمە لە نزم كردنی دینی خوایە، وەلە هۆكارەكانی بە هێز كردنی دەروونی كافرانە وشانازی كردنیانە بە دینەكەیانەوە.
داواكارین لە خوای گەورە كە موسڵمانان بە عیزەت بكات بەدینەكەیان و دامەزراوییان پێ‌ ببەخشێت لەسەری وسەریان بخات بەسەر دوژمنەكەیاندا هەر ئەو بە هێز ودەسەڵاتە( (فتاوى وأذكار لإتحاف الأخيار: ص29-32).


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
mylad.pdf ١٢٩.٧٥ کیلۆ بایت