ژمارەی بینین:

شێخی ئەلبانی خزمەتكاری سوننەت

نوسەر:م. صلاح الدين عبدالكريم
بەروار:٢٠١٢/١٢/٠٩

الحمد لله رب العالمین والصلاە والسلام علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه أجمعین، وبعد:
تەماشای ئەو ڕووداوانەمان كرد كە ڕووی تێ‌ كردووە لە ژیانیدا لەكاتی سەرقاڵ بوونی بۆ بانگەواز كردن بۆ ڕێگای سەلەف بینیمان وێنەیەكە نزیكە دووبارە بێت لەو ڕووداوانەی كە هاتۆتە ڕێی كاروانی پێشینە چاكەكان لە ئەهلی حەدیس‌و فەرموودەناسان.
ویستمان وەسفی جیهادو بەرگری كردنی لە سوننەت‌و تێكۆشانی لە پێناوی سوننەتداو دووركەوتنەوەی لە سەرقاڵیەكانی دونیادا بكەین، بەڵام پێنوسەكان ووشك بوون و ووشەكان دەستەوەستان بوون‌و دەستەواژەكانیش ڕاوەستان، وە هیچ شتێكی ترمان نی¬یە تەنها ئەوەندە نەبێت بڵێین: (إنا لله وإنا إليه راجعون)وە ئێمە بە كۆچ كردنی تۆ ئەی زانای فەرمودەناس(شێخی ئەلبانی) دڵا تەنگ‌و خەفەت بارین.
خۆشەویستانمان..... لێرەدا مەبەستمان گرنگی دان نییە بە ژیانی ئەم كەڵە پیاوە‌و گشتێتی ژیانی، چونكە بۆ ئەم مەبەستە چەندەها دانراوی گەورە بەشی ناكات، بەڵكو بۆ ئەوەی هەوڵا‌و كۆشش دروست بكات لە نەفسەكاندا لەسەر وازهێنان لە دانیشتن‌و گەیشتن بە كاروانی پێشەوایانی گەورە.
ژیان‌و سەرگورزشتەی:
ناوی ناصرالدین كوڕی نوح كوڕی نەجاتی ئەلبانییە، خۆی ناوی محمدی بۆ زیاد كردووە، چونكە ناصرالدین ناوی پاك كردنەوەو پێدا هەڵدانی تێدایە، لە شاری(اشقودرە) لە ئەلبانیا لە ساڵی 1332ك بەرامبەر 1914ز لە دایك بووە.
خۆی‌و خێزانەكەی لە ئەلبانیا كۆچیان كرد ئەو كاتە تەمەنی نۆ ساڵا بوو، وە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا نیشتەجێ‌ بوو، پاشان گواستێوە لە نێوان بەیروت‌و ئیمارات‌و مەدینەی منەوەرەوە هەتا نیشتەجێ‌ بوو لە عەممانی پایتەخی ئوردن هەتا تێیدا كۆچی دوای كرد.
گەڕانی بەدوای زانستی شەرعیدا: واز لە شێخ دێنین (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) كە خۆی سەرەتای ژیانی گەڕانی بەدوای زانستی شەرعیدا بۆمان بگێڕێتەوە.
شێخ دەفەرمێت: یەكەم جار ئەو كتێبە عەرەبیانەی كە سەرقاڵی خوێندنەوەیان بووم بریتی بوو لە چیرۆكە عەرەبییەكان وەكو: زاهیرو عەنتەرەو پاشا سەیف‌و ئەم جۆرانە.... پاشان چیرۆكە پۆلیسیە وەرگێڕاوەكان وەكو: ئارسین لوبین وجگە لەم، پاشان بەرەو شتی مێژوویی ڕۆیشتم، ڕۆژێكیان لەناو یەكێك لەو كتابە دانراوانە لای فرۆشیارەكانی بەشێكی گۆڤاری(المنار)م بینی و كڕیم، وە چاوم كەوت بە لێكۆڵینەوەیەك بە پێنوسی مامۆستا (رشید رضا) كە وەسفی پەرتوكی(اڵاحیا‌ء)ی ئیمامی غەزالی دەكات، وە ئاماژە بۆ چاكەكانی‌و ڕەخنە لێگیراوەكانی دەكات، وە منیش یەكەم جار بوو ڕووبەڕووی وەكو ئەم ڕەخنە زانیارییە ببمەوە ئەمیش ڕامی كێشا بۆ خوێندنەوەی هەموو بەشەكە، پاشان ڕۆیشتم سەرەنجی بابەتی(اڵاحیا‌و)م داو شوێنی كەوتم لەناو كتابەكە خۆی (اڵاحیا‌ء) وە لەو چاپەی كە خۆی(الحافظ العراقي) تەخریجی كردووە وە خۆم بینیەوە هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی بە كرێ‌ وەری بگرم، چونكە پارەی نرخەكەیم نەبوو تا بیكڕم، پاشان ڕووم كردە خوێندنەوەی كتابەكە وە ئەو تەخریجە ووردە ئارەزووی ڕاكێشام هەتا لەبەریم گرتەوە یان كورتم كردەوە، بەم شێوەیە كۆششم كردو هەوڵم دا تاوەكو ڕێگایەكی باشم بۆ دامەزرا كە یارمەتی دام بۆ جێگیر كردنی ئەو زانیاریانە، وە وادەبینم كە ئەم هەوڵا وكۆششەی كە كردم بۆ ئەم خوێندنەوەیە هانمی داو بەردەوامی لەو ڕێگایەدا لەلا خۆشەویست كردم، چونكە خۆم دەبینییەوە پشتم دەبەست بە جۆرەها دانراوی زمانەوانی‌و ڕەوانبێژی‌و دەرخستنی فەرموودەی نادیار بۆ تێگەیشتن لە دەقەكەی لەگەڵا تەخریج كردنەكەی، وە بەرهەمی ئەو لەبەر گرتنەوەو كورت كردنەوەیە چوار بەش بوو لە سێ‌ بەرگدا كە ژمارەی لاپەڕەكانی دەگەیشتە دوو هەزارو دوانزە(2012) لاپەڕە لە دوو جۆری جیاوازدا لەخەتدا: یەكێكیان: خەتێكی ئاسایی‌و ئەوەی تریان خەتێكی ووردكار كە زیادەی نوسیبوو لە خوارەوەی تەفسیر یاخود هەستی بە شتێك بكردایە، وە شتێكی تریش زیادو كەم لەگەڵ ئەمەدا ئەویش ئەوەیە كە شێخ لەو كاتەدا بیست ساڵی لە تەمەن تەواو نەكرد بوو.
دوو بەخشش‌و دوو چاكە:
دەربارەی ئەم ئاماژانە شێخ دەفەرمێت: (بەخششەكانی خوای گەورە زۆرە لەسەرم كە ناتوانم بیانژمێرم، بەڵام لەوانەیە لە هەموویان گرنگتر دوویان بێت: كۆچ كردنی باوكم بۆ شام پاشان فێربوونم بۆ ئیشەكەی خۆی سەعات چاككردن) .
یەكەمیان: فێربوونی زمانی عەرەبی بۆ ئاسان كردم كە ئەگەر لە ئەلبانیا بماینایەتەوە چاوەڕوانم ناكرد كە یەك پیتی عەرەبی فێربم، وە هیچ ڕێگایەك نییە بۆ تێگەیشتن لە قورئانی خوای گەورەو فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جگە لە ڕێگای زمانی عەرەبی.
وە دووەمیان: كاتێكی بەتاڵی بۆ دەهێشتمەوە كە بەگەڕان بە دوای زانستی شەرعی پڕم دەكردەوە، وە هەلی بۆم ڕەخساند بۆ بەردەوام چونم بۆ كتێبخانەی(الضاهریة)، جگە لەوەیش چەند كاتژمێرێك لە هەموو ڕۆژێكدا، وە ئەگەر من بەردەوام بوومایە لە پیشەی بازرگانی كەوا یەكەمجار هەوڵم دەدا خۆم ڕابهێنم لەسەری ئەوا هەموو كاتەكەم لەوێ‌ بەسەر دەبرد‌و ڕێگای زانیاریم لەسەر خۆم دادەخست كە دەبێت ئەوەی بە دوایدا بگەڕێت خۆی بۆ یەكلا بكاتەوە.
بەهێزی لەگەڕان بە دوای زانستی شەرعیدا:
لێرەدا دوو ڕووداو باس دەكەین.
یەكەمیان: توشی چاوئێشە بوو لە ڕۆژگارەكانی سەرەتایدا لەشام، وە پزیشك داوای لێكرد كە مانگێك بمێنێتەە ئیشی سەعات چاككردن نەكات‌و هیچیش نەخوێنێتەوە، چەند ڕۆژێك مایەوە پاشان تووشی بێزاری بوو داوای لە یەكێك لە برایانی كرد كە لە پەرتوكخانەی(الڤاهریە) لە دیمەشق پەرتوكی(ذم الملاهي)(ابن ابي الدنیا) بۆ كۆپی بكات، ئەویش بۆی كۆپی كرد هەتا گەیشتە شوێنێك كە پەڕەیەكی لێ‌ بزر ببوو كە مانای قسەكەی دەبچڕاند، كاتێك ئەم هەواڵەی بە شێخ گەیاند داوای لێكرد كە بەردەوام بێت لە كۆپی كردنی پەرتوكەكە وەكاتێك كە هەمووی بۆ كۆپی كرد‌و ماوەی چارەسەر كردنەكەیش تەواو بوو شێخ خۆی ڕۆیشت بەدوای ئەو پەڕە فەوتاوە دەگەڕا لە پەڕتوكخانەی (الظاهریة)، بەردەام شێخ بەدوای ئەو پەڕە فەوتاوەدا دەگەڕا بەڵام نەیدۆزیەوە، بەڵام لەو كاتەدا ئەو فەرموودانەی دەنوسییەوە كە ڕادەوەستا لەسەری و پێی دەگەیشت تا زیاتر لە چل(40) بەرگی بەدەستی خۆی نوسییەوە، وە لەم كاتەدا ژمارەی دەست نووسەكان دە هەزار(10000) دەست نووس بوو.
دووەمیان: هەوڵا‌و كۆشش و بەهێزی لای شێخ گەیشتە ڕادەیەك كە خواردن‌و خواردنەوەی لە بیر دەكرد، وە دەهات بۆ پەرتوكخانەی(الظاهریة) لە پێش فەرمانبەرانی وە دەردەچوو لە پاش ئەوان، وە كەس‌و كاری خواردنی بەیانیان بۆ دەهێنا ئەو سەرقاڵی خوێندنەوە بوو، بەم شێوەیە دەمایەوە تا كاتی خواردنی نیوەڕۆ، پاشان خواردنی بەیانیان دەبردەوەو خواردنی نیوەڕۆیان بۆ دەهێنا بەم شێوەیە تا خواردنی ئێوارەیان بۆ دەهێنا( بە بێ‌ ئەوەی لە هیچیان بخوات)، وە ئەگەر لە لێكۆڵینەوە ماندوو ببوایەو نەیتوانیایە دەستی دەكرد بە خوێندنەوە، وە ئەگەر نەیتوانیایە بخوێنێتەوە ئەوا بۆیان دەخوێندەوە، وە هەر كەسێك ئەگەر هەوڵا‌و كۆششی شێخ‌و گورج‌و گۆڵی‌و زیرەكی ببینیایە لە پێش نەخۆشی¬یەكەو دوای نەخۆشی¬یەكە جیاوازی نەدەكرد لە سەرەتای ژیانی‌و كۆتایی.
گەڕانەوەی بۆ حەق:
وە گەڕانەوەی بۆ حەق شتێكی زانراوە لە شێخەوە وە بەمە ناسرا بوو، وە چەندەها فەرموودە هەیە كە تەصحیحی كردووە‌و بەهۆی ئەمەوە بڵاو بۆتەوە لە هەموو شوێنێكدا، وە كاتێكیش بۆی دەركەوتووە كە لاوازە لە هەندێك لە قوتابیانییەوە لێی گەڕاوەتەوە بە انصافەوە، نمونەی ئەمە فەرموودەی دوعای چوونە ناو ماڵەوە:
(اللهم إني أسالك خیر المولج وخیر المخرج) كە تەصحیحی كردووە پاشان لێی گەڕایەوە.
بەگەورە زانینی بۆ بیرو باوەڕی سەلەف‌و بەرنامەكەیان:
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) ڕێگایەكی زۆری گرتۆتە بەر بۆ ڕوون كردنەوەی بیروباوەڕی پێشینە چاكەكان وبەرگری كردن لێی، ئەوە بوو (مختصر العلو)ی ئیمامی(الذهبي) بۆ خەڵكی تەخریج كردوو لەناویشیدا ئەو پێشەكی¬یە بەسودەی بۆ نووسی لە ڕوونكردنەوەی بیروباروەڕی پێشینەكانی ئەم ئوممەتەو ڕوونكردنەوەی لە ڕێی دەرچوونی دوژمنانیان‌و گومڕاییان، وە پەرتووكەكەی (تحذیر الساجد من اتخاذ القبور مساجد)ی دەركرد كە ئاگاداری زۆر لە كردەوەی هاوبەش بڕیاردەرانی كردووە كە هاتۆتە ناو موسڵمانان لە دروست كردنی خانوو لەسەر گۆڕ‌و پاڕانەوە لە پیاو چاكان‌و مردووان‌و قوربانی كردن ونەزر كردن لەسەریان.
وە دەربارەی بەرنامەی سەلەف و تێگەیشتنیان بۆ قورئان‌و سوننەت شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە گەورەترین كەس بوو بۆ دەست گرتن پێوەی و بانگەواز كردن بۆی لە پەرتووك‌و كاسێتەكانی، وە ئەم ئایەتەی قورئانی پیرۆزی كرد بوو بە دروشم بۆ خۆی كە خوای گەورە دەفەرمێت:
[وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرا]ً
[النساء: 115].

واتە: هەركەسێك سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بكات‌و دژایەتی بكات پاش ئەوەی كە دینی بۆ ڕوون‌و ئاشكرا بۆتەوە‌و شوێنی ڕێگای جگە لە باوەڕداران (سلف) بكەوێت، ئەوا دەیگەیەنین بە كافران‌و گومڕایان‌و دەیكەینە دۆزەخەوەو سزای سەختی دەدەین كە دۆزەخیش خراپترین سەرەنجامە كە خەڵكی بۆی بڕوات.
پەرتووك‌و دانراوەكانی:
زۆرن‌و بەسوودن سوپاس بۆ خوای گەورە، نەزانراوە شتێكی دووبارەی هەبێت یاخود لێكۆڵەرو توێژەر بتوانێت واز لەو زانیاریانەی ناو پەرتوكەكانی بهێنێت، وە ژمارەی ئەو پەرتووكانەی كە چاپ كراون نزیكەی چل(40) پەرتووكە لە نێوان تحقیق‌و دانراودا، وە بەناوبانگترین پەرتووكەكانی (سلسلة الأحاديث الصحيحة وسلسلة الأحاديث الضعيفة).
* وە زیاتر لەدوو سەد(220) پەرتوكی لە دوای خۆی جێ‌ هێشتووە كە تەنها(معجم الحدیپ النبوی) چل(40) بەرگە، وە(مجموع فتاوى الشيخ الألباني ومحاضراته) كە نزیكەی سی(30) بەرگە.
چالاكی لە بانگەواز كردن‌و سەردانی:
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) تەنها بە بانگەواز كردن‌و نوسینەوە ڕانەدەوەستا بەڵكو دەرچوون بۆ لای خەڵك‌و بانگەواز كردنیان‌و سەردانی كردنیان لە ووڵات‌و شارو گوندەكانیان زیادی كرد، لە كاتێدا لە شام بوو دەچوو بۆ حەلەب‌و حەمات‌و ادلب‌و جگە لەمانە، شێخ هەموو هەفتەیەك دەچوو بۆ لایان بە پاسكیل كە ماوەی نێوان دیمەشق بۆ لای ئەوان چل‌و پێنج(45) كیلۆمەتر بوو.
وە شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بۆ بانگەواز كردن بۆ لای خوای گەورە چووە بۆ ئیسپانیا‌و ئەڵمانیا وبەریتانیا ومیسر ومەغریب كۆیت‌و ئیمارات‌و قەتەرو هەموو ناوچەكانی سعودیە گەڕاوە، وە لە ئوردونیشدا بە هەمان شێوە بوو، وەسێ‌ ساڵا لە الجامعە الإسلامیە بالمدینە المنورە دەرسی وتۆتەوە، وە هەڵبژێردراوە بە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئەو زانكۆیە، وەلە ساڵی 1419ك/ 1999ز خەڵاتی مەلیك فەیصەڵی جیهانی بۆ توێژینەوەی ئیسلامی پێ‌ دراوە وەكو رێزلێنانێك لە كۆششەكانی لە خزمەت كردنی فەرموودە وسوننەت.
پێ ناخۆش بوونی بۆ مەدح كردنی: شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) پێی خۆش نەبوو كەس مەدحی بكات بە تایبەتی بەرەو ڕووی خۆی، وە هەموو كتابەكانی لە پێش ناوی خۆیدا شێخی پێوە نییە، جارێكیان(ابراهیم شقرة) لە پێش چاوی خۆی مەدحی كرد دەستی كرد بە گریان، وە جارێكی تر یەكێكی تر مەدحی كرد دەستی كرد بە گریان‌و قەدەغەی كرد مەدحی بكات، وە جارێكیان چەند برایەك لە بەنگلادش لە ئەهلی حەدیپ هاتن بۆ لای‌و ووتیان ژمارەمان نزیكەی چوار ملیۆنەو پێمان خۆشە شێخ سەردانمان بكات‌و یاریگەیەكمان ئامادە كردووە جێگای زۆرێكمان دەبێتەوە بۆ گەیشتن پێی‌و گوێ‌ گرتن لێی، بەڵام شیخ بانگ كردنەكە ڕەت كردەوە!! پێیان ووت: شێخ تەنها یەك هەفتەیەكە، دیسان ڕەتی كردەوە، پاشان ماوەكەیان كەم كردەوە بۆ سێ‌ ڕۆژ، دیسان ڕەتی كردەوە، پاشان كەمیان كردەوە بۆ یەك ڕۆژ، دیسان شێخ ڕەتی كردەوە، پاشان لە كۆتاییدا ووتیان: شێخ تەنها یەك ووتارمان بۆ بدەو پاشان هەر بەو فڕۆكەیەی كە پێ‌ی دێیت هەر بەهەمان فڕۆكە بگەڕێرەوە، دیسان شێخ ڕەتی كردەوە، ئەوانیش ڕۆیشتن‌و زۆر سەیریان هات لە ڕەتكردنەوەی شێخ، پاشان پرسیار كرا لە شێخ هۆی ڕەت كردنەوەت چی بوو؟! وەڵامی دایەوەو فەرمووی: ئایا گوێت لێ‌ نەبوو چی ووت؟ ئایا گوێت لێ‌ نەبوو ووتی: چوار ملیۆنن؟ بیخەرە پێش چاوی خۆت من ووتار بۆ ئەم ژمارەیە بدەم ئایا ئەمین بم لە نەفسی خۆم كە تووشی ڕیا نابم؟!!).
وە ئەمە وانەیەكی زۆر گەورە بوو لە شێخەوە بۆ قوتابیانی‌و بۆ هەموو خەڵكی لە خۆ دوورخستنەوە لەو شوێنانەی كە مرۆڤـ بە هیلاك دەبەن.
گریانی:
شیخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دڵی ناسك بوو، فرمێسكی زۆر بوو، خێرا دەگریا‌و خۆی بۆ ناگیرا، بۆ نمونە: ئافرەتێكی جەزائیری بۆی گێڕابوەوە كە لە خەویدا بینیوێتی شێخ پرسیاری ئەو ڕێگەیەی كردووە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گرتویەتییە بەر، نیشانی دراوە‌و ئەویش بە شوێن هەنگاوەكانی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ل دەڕۆیشت‌و هەڵەی ناكرد، شێخ دەستی كرد بە گریان0
وە یەكێك لە برایان بۆی باس كردبوو كەوا پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) لە خەودا بینی بوو پرسیاری لێ‌ كردبوو كە ئەگەر شتێكی لە فەرموودە لێ‌ ئاڵۆز بوو پرسیار لە كێ‌ بكات؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموو بووی: لە(محمد ناصرالدین اڵالبانی) بپرسە، نزیك نەبوو پیاوەكە قسەكەی تەواو بكات شێخ دەستی كرد بە گریان‌و گریانێكی گەورە گریا‌و ئەم ووتەیەی دووبارە دەكردەوە: (اللهم اجعلنی خیراً مما یظنون، واغفر لي مالا یعلمون).
واتە: خوایە باشترم بكەی لەو گومانانەی كەوا خەڵكی پێمی دەبەن، وە لێم خۆش بیت لەو تاوانانەی كە ئەوان نایزانن.
خێزانەكان‌و منداڵەكانی:
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) چوار ژنی هێناوە لە یەكەمیان: عبدالرحمن و عبداللطیف وعبدالرزاق ی لێی بووە، وە لە دووەمیان: عبدالمصور وعبدالمهیمن ومحمد وعبداڵاعلی وأنیسە وآسیة وسلامة وحسانە وسكینە ی لێ بووە، لە سێیەمیان: هبة الله ی لێ بووە، وە لە چوارەمیان كە(ام الفضل) ە وهەتا لە ژیاندا ما لەگەڵیدا بوو هیچی لێ‌ نەبوو.
وەسف كردنی زانایان بۆی:
زانایانی سەر زەوی لەم سەردەمەدا شایەتیان بۆی داوە بەوەی كە شێخ ناصرالدین اڵالبانی هەڵگری ئاڵای سوننەتەو سەروەری زانایانە، شێخ (ابن باز) (ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ‌ بێت) دەربارەی دەفەرمێت: لە ژێر ئاسماندا نەمزانیوە كەسێكی تر زانا بە فەرموودە هەبێت لەم سەردەمەدا وەكو زانای پایە بەرز محمد ناصرالدین اڵالبانی.
هەروەها دەفەرمێت: شێخ ئەلبانی لای ئێمە ناسراوە بە چاكی عەقیدە( جێگای سەرسوڕمانە ئەم هەموو زانا گەورە پایەبەرزانە شایەتی بۆ شێخ ئەلبانی دەدەن و وەسفی دەكەن كەچی كەسانێكی حیزبی هەن بۆ هەڵخەڵەتاندنی گەنجان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەوانیش شوێن كەوتوی ئەم زانایانەن، بەڵام لەهەمان كاتدا تانەو تەشەر لە شێخ ئەلبانی دەدەن وپەرتوكی ئەو كەسە نەزانانە بڵاو دەكەنەوە كە بە شێخ ئەلبانی دەڵێن مورجیئەیە!! ئایا ئەگەر شێخ ئەلبانی مورجیئە بێت ئەم كەڵە زانایانە بەم شێوازە وەسفی دەكەن؟؟!! لەكاتێكدا ئەگەر لە بابەتێكی فیقهیدا بۆچونیان لێك جیاواز بێت بە ئەدەبەوە باسیان كردووە، ئەی ئەگەر لە عەقیدەدا پێچەوانەی ئەوان وئەهلی سوننە بوایە چۆن باسیان ناكرد ودەیان شاردەوە وخۆیان گوناه بار دەكرد بۆ قیامەت؟! با ئەو كەسانە لە خوا بترسن وچی دی خۆیان وخەڵكی تریش فریو نەدەن وهەڵنەخەڵەتێنن.) و ژیاننامە و پیشتیوانی كردنی بۆ مەزهەبی سەلەفی صاڵەح و پەیڕەو كردنی.
شێخ (محمد بن صالح العثیمین) (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) وەسفی كردوەو دەفەرمێت: ئەم پیاوە شارەزایە لە فەرموودەداو تێڕوانینێكی فراوانی هەیەو قەناعەت كردنی بەهێزە، وە زۆر سورە لەسەر كاركردن بە سوننەت ودژایەتی كردنی بیدعە ئیتر لە بیروباوەڕدا بێت یان لە كاركردندا.
شێخ (حمود التویجری) (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمێت: اڵالبانی نیشانەیە لەسەر سووننەت وە تانەو تەشەردان لێی یارمەتی دانە بۆ تانەو تەشەردان لە سوننەت.
شێخ(محب الدین الخطیب) (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمێت: اڵالبانی لەبانگخوازانی سوننەتە كەژیانی تەرخان كرد بۆ كاركردن بۆ زیندووكردنەوەی سوننەت.
شێخ(مقبل بن هادی الوادعی) (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمێت: پرسیار لەمن ناكرێت دەربارەی ئەو، بەڵكو پرسیار لەو دەكرێت دەربارەی من، پاشان دەفەرمێت: ئەوەی كە باوەڕم پێیەتی ودینداری پێ‌ دەكەم بۆ خوا ئەوەیە كە شێخ محمد ناصرالدین اڵالبانی خوا بیپارێزێت یەكێكە لە نوێ‌ كەرەوەكانی دین، وە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیگرێتەوە كە دەفەرمێت:
(إن الله یبعث لهذه اڵامة علی رأس كل مئة سنة من یجدِّد لها أمر دینها)( سلسلة الأحاديث الصحيحة: 599، صحيح الجامع الصغير: 1874، وصحيح سنن أبي داود: 4291).
واتە: خوای گەورە هەموو سەد ساڵا جارێك یەكێك دەنێرێت تا كاروباری دینەكەی بۆ ئەم ئوممەتە نوێ‌ بكاتەوە.
د. محمد بن لگفی الصباغ دەفەرمێت: شێخ ئەلبانی گەورەترین فەرموودەناسە لەم سەردەمەدا.
شێخ عبدالله بن عبدالرحمن البسام مامۆستا لە المسجد الحرام وئەندامی دەستەی گەورە زانایان دەفەرمێت: ئەمڕۆ ئەو لە پێشەوایانی ئەم سەردەمەیە، گیان وماڵا وكۆششی تەرخان كردووە بۆ خزمەت كردنی سوننەت.
وەچەندەها زانای تر وەسفی شێخ ئەلبانیان كردووە كە لێرەدا بواری باس كردنی نییە تەنها ناوی هەندێكیان دەهێنین، لەوانە: الشيخ محمد بن إبراهيم آل الشيخ مفتي المملكة العربية السعودية سابقاً ، واللجة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء بالمملكة العربية السعودية، وسماحة الشيخ عبدالعزيز آل الشيخ مفتي المملكة العربية السعودية، والمحدث العلامة حماد الإنصاري، والمحدث الهندي عبدالصمد شرف الدين، والمحدث محمد علي آدم الأثيوبي، والمحدث عبدالمحسن العباد البدر، والشيخ العلامة أحمد بن يحيى النجمي، ومعالي الشيخ صالح بن عبدالعزيز آل الشيخ، والشيخ عبدالله بن سليمان المنيع رئيس محكمة التمييز بمكة وعضو هيئة كبار العلماء.............
وورد بینی لە پەیوەست بوون بە مەوعیدەوە:
ابو إسلام صالح طه -كە یەكێكە لە قوتابییە نزیكەكانی شێخ- دەفەرمێت: شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) پەروەردەی دەكردین لە وردبینی‌و پەیوەست بوون بە مەوعیدەوە، بۆ نمونە ئەگەر دەعوەتم بكردایە یاخود لەگەڵیدا بڕۆیشتمایە بۆ دەعواتێك نە دوا دەكەوت نە زووتر دەڕۆیشت لە كاتی دیاری كراوی خۆی، وە دەیفەرموو ڕۆیشتن پێش كاتی خۆی وەك دواكەوتن وایە لە كاتەكە، چونكە دواكەوتن لە كاتەكە زیان بە خاوەن ماڵا‌و میوانیش دەگەیەنێت، وە زوو ڕۆیشتن خاوەن ماڵا دەشڵەژێنێت، جارێكیان دەعوەتم كرد لە كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ ئەویش بە ئۆتۆمبیلەكەی پێش كاتژمێر یەك گەیشت بە (15) خولەك بەڵام لە ناو ئۆتۆمبیلەكەی مابوەوەو دانەبەزی بوو تا كاتی دیاری كراو، وە منیش نەمزانی كە شێخ چاوەڕێ دەكات بەڵام ئەوانەی كە لەگەڵید بوون بۆیان باس كردم، وە دواتر كە پرسیارم لە شێخ كرد فەرمووی: چونكە لەوانەیە تۆ پێش كاتی دیاری كراو سەرقاڵا بیت بە خۆ ئامادە كردن بۆ پێشوازی لە میوانەكان، ئەگەر ئێمە بهاتینایە پێش كاتی دیاری كراو سەرقاڵمان دەكردیت لە كارەكەتدا، ڕەحمەتی خوا لە شێخ بێت چەندە ووردەكار بووە لە كارەكانیدا وە چەند سوور بووە لەسەر كاركردن بە سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) .
وە ئەگە شێخ دەعوات بكرایە كەسی لەگەڵا خۆی نابرد تا ڕوخسەتی لە خاوەن ماڵا وەرنەگرتایە، وە جارێكیان دەعوەتم كرد پێم ووت: ئەی زانامان بۆ خواردنی نیوەڕۆ لە ماڵی ئێمە دەعوەتن، وە من مەبەستم خۆی‌و خێزانەكەی (أم الفضل) بوو، لە ڕۆژی داهاتوودا بەتەنها خۆی هات، منیش ووتم ئەی (أم الفضل) كوا؟ ئەویش فەرمووی: تۆ پێت نەووتم كەلەگەڵا خۆم بیهێنم وە ئێمەش پەیوەستین بە ووردەكاری لە قسە كردندن.
سوور بوونی لەسەر كات‌و قۆستنەوەی:
ابو إسلام دەفەرمێت: شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) كاتی بە فیڕۆ نادا‌و سوودی لێ‌ وەردەگرت، ئێمە ئەگەر بچووینایە بۆ لای لە كتێبخانەكەی سەری بەرز ناكردەوە لە پەرتووك خوێندنەوە تا نەچووینایەتە ژوورەوەو سەلاممان لێ‌ نەكردایە، ئەویش وەڵامی سەلامەكەی دەداینەوەو تەوقەی لەگەڵمان دەكرد‌و بەخێرهاتنی دەكردین، پاشان داوای لێ دەكردین ئەو پرسیارانەی كە هەمانە ئاراستەی بكەین‌و ئەویش وەڵامی دەداینەوە، وە كە پرسیارەكانمان تەواو بوایەو بڕۆیشتینایا دەستی دەكردەوە بە پەرتووك خوێندنەوە.

كاركردنی بە زانیاری:
ابو إسلام دەفەرمێت: زانامان (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فێری دەكردین كە كار بە زانست بكەین وە خۆی بەم شێوەیە بوو، بۆ نموونە لە پاش تەمەنی هەشتا ساڵی شێخ پارێزگاری دەكرد لەسەر بەڕۆژوو بوونی ڕۆژانی دووشەممەو پێنج شەممە، لە كاتێكدا زۆرێك لە ئێمە كە گەنج بووین پارێزگاریمان لێ‌ ناكرد ئەمیش هانی دەداین كە ئێمەش بەڕۆژوو بین.
سووربوونی لەسەر تێگەیشتنی بۆ قورئان‌و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئوممەت:
ابو اسلام دەفەرمێت: شێخ هەمیشە دەیفەرموو: زۆرن ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دەست گرتوون بە قورئان‌و سوننەتەوە، بەڵام لە قورئان‌و سوننەت تێ ناگەن بە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئوممەت، ئەو كەسەی سەرفرازی دەوێت لە دونیا‌و دواڕۆژدا‌و ڕاستگۆیە لەوەی دەڵێت: (من لەسەر بەرنامەی هاوەڵانم) ئەو كەسەیە كە دەست دەگرێ‌ بە قورئان‌و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئوممەت.
لە دوا وەسێتی كە وەسێتی شێخ بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی بوو لە پێش كۆچی دوایی كردنی كە فەرمووی: ئامۆژگاریتان دەكەم بە زانستی سوود بەخش‌و كرداری چاك، وە زانیاری سوودبەخش بریتییە لە قورئان‌و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئوممەت، وە كردەوەی چاكیش ئەوەیە كە بۆ خوا بێت‌و لەسەر سوننەت بێت.
ئارام گرتنی لەسەر بانگەواز:
ابو إسلام دەفەرمێت: هەركاتێك فیتنەكان سەخت بوونایە‌و هیمەت لاواز بوایە دەچوم بۆ لای شێخ‌و لە لای دادەنیشتم‌و باسی ئەوەم بۆی دەكرد كە تووشی بوومە لە لایەن بیدعەچی‌و خاوەنی هەواو ئارەزووەكانەوە، شێخیش بە هەموو ئاساییەكەوە ئامۆژگاری دەكردم‌و دەیفەرموو: پەڵە هەورێكە دەڕوات‌و نامێنێت وە چەند نمونەیەكی لە قورئان‌و سوننەت بۆ باس دەكردین لەسەر ئارامگرتن‌و دامەزراوی لە كاتی فیتنەدا، ئێمەش كە لە لای شێخ دەردەچووین دڵمان پڕ بوو لە عەزیمەت‌و هێز لەسەر بانگەوز كردن‌و دامەزراوی لەسەر حەق.
خواپەرستی:
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) زۆر سور بووە لەسەر خواپەرستی، بەردەوام لە زستان وهاویندا رۆژانی دووشەممە وپێنج شەممە بەرۆژوو بووە، وە نوێژی سوننەتی زۆر بووە، كاتێك لە رۆژانی هەینی بچوایەتە مزگەوت بەردەوام نوێژی سوننەتی دەكرد دوو ركات دوو ركات تا ئەو كاتەی كە ئیمام دەچووە سەر مینبەر، وە ئەگەر بیتوانیایە هەموو ساڵێك حەج وعومرەی دەكرد، وەساڵی وا هەبووە دوو جار عەمرەی كردووە، وە زیاتر لە سی(30) حەجی كردووە.
نەخۆشی‌و مردنی:
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە ماوەی كۆتایی ژیانیدا تووشی چەند نەخۆشییەكی ئازاراوی بوو كە بە هۆیەوە كێشی دابەزی تا لە ڕۆژی مردنیدا كێشی گەیشتە كەمتر لە(30) كیلۆ گرام، وە خوای گەورە ڕێزی لێ‌ نا بە پاكی بیرو هۆشی‌و تێكەڵا نەبوون‌و تێك نەچوونی بیرو هۆشی وە میوان‌و سەردانی كارانی دەناسییەوە، وە زۆربەی كاتەكەی لەناو جێگادا بوو وە لەو كاتانەی توانای هەبوایە ئارامی ناگرت لە لێكۆڵینەوەو خوێندنەوە، وە ئەگەر ئەمەیشی نەتوانایە ئەوا فەرمانی دەكرد بە یەكێك لە كوڕەكانی یان ئەوانەی لە لای بونایە بەوەی كە پەرتووكێكی دەست نیشان كراوی بۆ ئامادە بكات‌و بۆی بخوێنێتەوە، وە لە ڕۆژەكانی كۆتایی ژیانیدا زۆربەی كات ئاگای لە خۆی ناما بە تایبەتی لە شەوی پێش مردنەكەی هەتا ئەجەل پێی گەیشت‌و لە شاری عەممان لە ئوردن پێش خۆرئاوا بوونی ڕۆژی شەممە كە هەشت ڕۆژی مابوو لە مانگی جمادی اڵاخرە ساڵی 1420ك بەرامبەر 2/10/1999ز وە خەڵكێكی زۆر هەر ئەو ئێوارەیە نوێژیان لەسەر كرد كە ژمارەیان لەپێنج هەزار (5.000) كەس زیاتر بوو هەرچەندە شێخ لەبەر وەسێتەكەی خۆی خێرا بە خاك سپێردراو خەڵكی ئاگادار نەبوو.
كە ئەمەیش تەئویلی ئەو خەوانە بوو كە خەڵكانێكی چاك لەچەند شوێن‌و كاتێكی جیاوازدا بینیبویان پێش چەند مانگێك كە: دوو ئەستێرەی گەورە لەبەرزی ئاسمانەوە ئاسۆیان پڕ كردبوو لە ڕووناكی لە ناكاو یەكێكیان بەربوەوەو پاشان ئەوی تریش بە دوایدا(كە شێخ ابن بازو پاشان شێخ ئەلبانی بوون).
هەر لەوێ‌ بە خاك سپێردرا.
خوایە لێی خۆش بیت‌و گۆڕەكەی بۆ فراوان و ڕوناك بكەیتەوە.
بەشێك لە وەسێت نامەكەی
بسم الله الرحمن الرحیم
وەسێت دەكەم بۆ خێزانەكانم‌و منداڵەكانم‌و هاوڕێیانم‌و هەموو خۆشەویستانم كە ئەگەر هەواڵی كۆچی منیان پێ گەیشت داوای لێخۆش بوون‌و ڕەحم‌و بەزەیم بۆ بكەن لە خوای گەورە.
یەكەم: وە شیوەنم بۆ نەكەن‌و بە دەنگی بەرز بۆم نەگرین.
دووەم: پەلە بكەن لە بەخاك سپاردنم وە خزم‌و برایانم ئاگادار مەكەنەوە تەنها ئەوەندە نەبێت كە بۆ ئامادە كردنم نەبێت، وە با دراوسێ‌‌و هاوڕێی دڵسۆزم(عزت خضر عبدالله) بمشۆرێت وە هەركەسێكی تر كە ئەو هەڵی دەبژێرێت بۆ یارمەتی دانی بۆ ئەم كارە.
سێ‌یەم: با لە نزیكترین گۆڕستان بەخاكم بسپێرن تاوەكو خەڵكی ناچار نەبن بە هەڵگرتنی جەنازەكەم بۆ ناو سەیارەو خەڵكیش ناچار نەبن بەسەیارە دوای جەنازەكەم بكەون، وە لە گۆڕستانێكی كۆندا بەخاك بسپێردرێم گومان وا بێت كە دواتر هەڵنادرێتەوە.
وە وەسێت دەكەم بۆ ئەو كەسانەی كە ئامادەن با هەواڵا بە كەس لە دەرەوەی ووڵات نەدەن لە منداڵەكانم سەرەڕای جگە لەوان ئیلا لە پاش بەخاك سپاردنم نەبێت تا سۆز زاڵا نەبێت‌و ئیشی خۆی بكات‌و ببێتە هۆی دوا خستنی بەخاك سپاردنم.
وە وەسێت دەكەم پەرتوكخانەكەم ئەوەی چاپكراوەو ئەوەی كۆپی كراوەو ئەوەی دەست نووسە بە خەتی خۆم یان جگە لە خۆم بۆ پەرتوكخانەی زانكۆی ئیسلامی بێت لە (المدینە المنورە) چونكە یادگاری خۆشم هەیە لەوێ‌ لە بانگەواز كردن بۆ قورئان‌و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینە چاكەكانی ئوممەت لەو كاتەی كە لەوێ‌ مامۆستا بووم.


1- الإمام الألباني، حياته، دعوته، جهوده في خدمة السنة، تأليف: محمد بيومي.
2- حياة الألباني وآثاره وثناء العلماء عليه، تأليف: محمد بن إبراهيم الشيباني.
3- الدر الثمين في ترجمة فقيه الأمة العلامة ابن عثيمين، جمع وإعداد: عصام عبد المنعم المري.
4- دور العلامة الألباني وتميزه في علم الحديث والدعوة السلفية، تأليف: إبراهيم خليل الهاشمي.
5- مع شيخنا ناصر السنة والدين في شهور حياته الأخيرة، بقلم: علي بن حسن بن علي الحلبي الأثري.
6- شيَخى ئةلبانى ذيان نامةو شويَنةوار وسةناى لةلاى زانايان، ئامادة كردنى أبو مسلم الأرياني.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.