ژمارەی بینین:

لەسەر جێگای مردن

نوسەر:م. عبدالمجيد عبدالحميد/ كفري
بەروار:٢٠١٢/١١/٢٦

ئافرەتێك بۆی نووسیم:
هیچ ڕۆژێك بەسەرمدا تێپەڕ نابێت ئیللا من دەگریم..هەر ڕۆژێك تێدەپەڕێ..بیری تیادا دەكەمەوە خۆم بكوژم..ژیان لای من هیچ بایەخێكی نەماوە..هەموو ساتێك خۆزگە بەمردن دەخوازم..خۆزگە لەدایك نەبوومایەو نەمزانییایە چی لەم دونیایەدا هەیە..سەرەتای ڕووداوەكان لەگەڵ كچێكی هاوڕیمدا بوو.. ڕۆژێك بانگی كردم بۆ ماڵی خۆیان..ئەو یەكێك بوو لەوانەی كە بە زۆری (أنترنیت)ی بەكار دەهێنا .. زۆر حەزی لەوە بوو كە نهێنێكانی ئەم جیهانە بزانێت..فێری كردم چۆن بە كار دەهێنرێت.. هەمووی لەماوەی دوو مانگدا بوو..چونكە من بەزۆری سەردانی ئەوم دەكرد..لەوەوە فێری (چات) بووم بەهەموو شێوەكانی.. فێربووم چۆن بە دوای سایتەكاندا بگەڕیم وە گەڕان بەدوای سایتە چاكەكان و خراپەكاندا..لەماوەی ئەم دوو مانگەدا هەردەم لەگەڵ مێردەكەمدا شەڕم دەكرد بۆ ئەوەی (أنترنیت) بهێنێ بۆ ماڵەوە ئەو زۆر ناڕازی بوو بەو بیرۆكەیە..تاكو بەوە رازی بوو كە من لەماڵەوە هەست بەبێزارییەكی زۆر دەكەم.. ومنیش لەدووری ماڵی كەس وكارم دەژیم بیانویەكی ترم هێنایەوە كە هەموو هاوڕێكانم بەكاری دەهێنن.... بۆچی بەكاری نەهێنم لەو ڕێگاوە قسەیان لەگەڵدا بكەم..بەلای كەمەوە نرخەكەی لەنرخی بەكارهێنانی تەلەفۆن كەمترە..میردەكەم ڕازی بوو.. خۆزگە ڕازی نەبوایە.. بەردەوام ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێكانمدا قسەم دەكرد..لەپاش ئەوە چیتر میردەكەم گوێی لە گلەیی وداواكارێكانم نەبوو.. دانی بەوەدانا كەڕزگاری بووە لەگلەیی وگازندەكانم..هەركاتێك لەماڵ دەرچوایە ئەوا وەكو شێت ڕووم دەكردە (أنترنیت) و بە پەرۆشەوە بەكارم دەهێنا دادەنیشتم چەندەها كات ژمێری دوورو درێژ ..هەستم كرد حەز دەكەم میردەكەم كەمتر لەماڵەوە بێت.. هەرچەندە خۆشمدەویست وتەنانەت لەپاش دەرچونی بەكەمێك بیرم دەكرد.. من مێردەكەم خۆشدەویست بەهەمووو ویژدان و بوونم.. ئەویش هەرگیز كەمتەرخەم نەبوو بەرامبەرم...هەرچەندە باری داراییمان باش نەبوو وەكو خوشك وهاوڕێكانم.. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوەی لەتوانایدا بوایە خەرجی دەكرد لەپێناو خۆشگوزەرانی مندا بەهەموو ڕێگایەك.. لەپاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك.. هەستم كرد (أنترنیت) زیاترو زیاتر خۆشحاڵم دەكات..وام لێهاتبوو تەنانەت بایەخم بەسەردانی كەس وكارم نەدەدا..لەكاتێكدا لەپێشان هەموو دوو هەفتە جارێك سەفەرمان دەكرد بۆ ئەوەی كەس وكاری من وكەس وكاری ئەو ببینین .. هەركاتێك لەناكاودا بهاتبایەتە ماڵەوە ئەوا من دەپەشۆكام و هەموو شتێكم دەكوژاندەوە بەشێوەیەك ئەو سەرسام بێت بە كردەوەكانم.. گومانی لە من نەبوو بەڵام دەیویست بزانێت لە (أنترنیت) چی دەكەم ڕەنگە ئەوە حەزێك بێت یان غیرەتێك بێت..چونكە ڕۆژێك بینی گفتوگۆم دەكرد لەگەڵ كەسیكداو نەمتوانی بیشارمەوە.. پاشان گلەیی لێ دەكردم ودەیووت: (انترنیت) بوارێكی فراوانە بۆ زانیاری, بۆ كات بە سەربردن نەكراوە.. ڕۆژگار دەڕوات و منیش لە (چات) زیاتر توشی فیتنە دەبم.. كێشەی پەروەردە كردنی منداڵانم خستە ئەستۆی خزمەتكارەكەمانەوە.. دەمزانی مێردەكەم كەی دەگەڕێتەوە بۆیە ئامێرەكەم دەكوژاندەوە لەپێش هاتنەوەی..لەگەڵ ئەوەیشدا بایەخم بە خۆیشم نەدەدا لەپێشان لەباشترین شێوەدا بووم.. وەجوانترین ڕووخسارم هەبوو لەپێش هاتنەوەی لەكارەكەی..لەپاش (أنترنیت) ئەوە كەم بووەوە تاكو بە یەكجاری نەما.. زۆر خووم دابووە (أنترنیت) بە جۆرێك لەپاش خەوتنی مێردەكەم بە ئەسپایی دەچوومە سەری و لەپێش هەستانی بەئەسپایی دەگەڕامەوە..ڕەنگە لە پاش ئەوە هەستی كردبێت ئەوەی لەگەڵ (أنترنیت)دا دەیكەم كات بەسەر بردنە بەڵام بەزەیی پێدا دەهاتمەوە چونكە من كەسێكی تەنها بووم لەماڵەوەو لە كەس وكاریشم دوور بووم.. وەمنیش ئەو هۆكارانەم بۆخۆم قۆزتبووەوە .. مێردەكەم پێی ناخۆش بوو كە بایەخم نەدەدا بەمنداڵەكان زۆر جار سەرزەنشتی دەكردم .. وەمنیش بە گریانێكی درۆ وەڵامم دەدایەوە..دەمووت: تۆ نازانی لە پاش ڕۆیشتنت لەم ماڵەدا چی ڕوودەدا .. من زۆر بایەخیان پێ دەدەم و سوورم لەسەر پەروەردە كردنیان بەڵام ئەوان ماندووم دەكەن..بەكورتی هەموو شتێكم پشت گوێ خستبوو..تەنانەت مێردەكەم .. لە پێشان دەیان جار تەلەفۆنم بۆی دەكرد كاتێ لەدەرەوەی ماڵ بوایە تەنها لەبەر ئەوەی گوێم لەدەنگی بێت..بەڵام ئێستاو لە پاش (أنترنیت) بە هیچ شێوەیەك گوێی لەدەنگم نەدەبوو تەنها بۆ داواكاری هەندێ‌ كەرەستەی ماڵا نەبوایە..میردەكەم غیرەتێكی زۆری لاپەیدا بوو دەربارەی (أنترنیت) شەش مانگ بەم شێوەیە كاتم بەسەر برد.. پەیوەندیم لەگەڵ چەندەها كەس دروست كردبوو بەناوی خوازراوەوە چیتر نەمدەزانی ئەوان پیاون یا ژن..لەگەڵ هەركەسێكدا قسەم دەكرد لەڕێگای(چات) وە قسەم دەكرد..(هەرچەندە بمزانیبا ئەوەی پیاوە قسەم لەگەڵیدا دەكرد) بەڵام تەنها یەك كەس هەبوو لەوانی تر زیاتر قسەم لەگەڵدا دەكردو بایەخم پێی دەدا..گفتوگۆو قسە خۆشەكانی لام خۆش بوو.. كەسێكی قسە خۆش بوو.. لەگەڵ ڕۆژگاردا پەیوەندیمان پتەوتر دەبوو.. ئەم پەیوەندییە ڕۆژانە لەماوەی سێ‌ مانگدا دروست بوو.. بە قسە خۆشەكانی گفتوگۆكەی گەرمتر دەكرد..وشەی خۆشەویستی و تامەزرۆی بینین . ڕەنگە وشەكانی بەو شێوەیە جوان نەبووبێت بەڵام شەیتان لەپێش چاوی مندا زۆری ڕازاندبووەوە..ئەم گفتوگۆیەمان هەمووی لەڕێگای نوسینەوە بوو بە (چات) ڕووی دەدا رۆژێك داوای لێ‌ كردم كە حەز دەكات گوێی لەدەنگم بێت.. بۆیە منیش ڕازی نەبووم..ئەویش سوور بوو لەسەر داواكەی .. هەڕەشەی لێ‌ كردم كەوازم لێ‌ دەهێنێ ئەگەر داواكارێكەی جێبەجێ نەكەم..زۆر هەوڵمدا بەرگەی ئەو داواكارییە بگرم بەڵام نەمتوانی..نازانم بۆ ڕازی بووم؟ بەچەند مەرجێك رازی بووم.. ئەویش ئەوەبوو كەدەبێ قسەكردنەكەمان تەنها جارێك بێت .. بەرنامەیەكمان بەكارهێنا بۆ گفتۆگۆی دەنگی..هەرچەندە بەرنامەكە زۆر باش نەبوو .. بەڵام دەنگی زۆر جوان بوو وەقسەكانی زۆر خۆش بوو..پێی ووتم: دەنگت زۆر ڕوون نییە لە (أنترنیت) ژمارە تەلەفۆنەكەتم بۆ بنێرە, ڕازی نەبووم..بەجۆرێك زیرەكی ئەو سەرسامی كردم ..نەمتوانی زۆر قسەی لەگەڵدا بكەم ..سوێند بەخوا دەمزانی شەیتان لەگەڵمدا هاودەمەو دەنگی ئەوم لا جوان دەكات وەزۆرانبازی لەگەڵ ئەو هێندە پاكی ودینەدا دەكات كەجارێ‌ لای من ماوە.. تاوەكو ئەو ڕۆژە هات بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ یەكتردا كرد.. لێرەوە ژیانم بەرەو لادان ڕۆیشت..زۆر لەڕێگە لامدا من و ئەو بووین بەیەك جەستە (أنترنیت) بە كاردەهێنین و بەتەلەفۆنیش قسە دەكەین..باقسەكانم درێژ نەكەمەوە هەركەسێ‌ چیرۆكەكەم بخوێنێتەوە وادەزانێ‌ مێردەكەم كەمتەرخەم بووە دەربارەی من .. یا زۆر لەماڵەوە دوور بوو, بەڵام بە پێچەوانەوە..كاتێ‌ كە لە كارەكەی دەردەچوو بەهۆی ئێمەوە نەدەڕۆیشت بۆلای هاوڕێكانی بەڵكو دەگەڕایەوە بۆ ماڵ..لەگەڵ تێپەڕ بوونی ڕۆژگاردا و تێكەڵ بوونم بە (أنترنیت) كە ڕۆژانە لەنێوان (8) بۆ (12) كاتژمێر خۆم پێوە خەریك دەكرد..زۆر جار حەزم نەدەكرد پیاوەكەم لەماڵەوە بێت بەڵكو ڕەخنەم لێ‌ دەگرت كاتێ لەماڵەوە زۆر دەمایەوە .. هانم دەدا بە شەوانیش كار بكات بەبیانووی ئەوەی كەبتوانێت ئەو هەموو قەرزەی لەسەرمان كۆمەڵ بووە بدرێتەوە ئەویش بە قسەی كردم .. لەگەڵ یەكێك لەهاوڕێكانی ئیشێكی بچووكیان پێكەوە گرت..پاش ئەوە ئەو كاتانەی كە لەگەڵ (أنترنیت) دا بەسەرم دەبرد زۆرتر و زۆرتر بوو هەرچەندە زۆر جار بێ تاقەت دەبوو لەپسولەی تەلەفۆن كەجاری واهەبوو دەگەیشتە پلەی هەزاران .. بەڵام ئەو نەیدەتوانی بەرەنگاریم بكات, پەیوەندیم لەگەڵا كابرادا لە دوای ڕۆژگار ڕووی لەزیاد بوون دەكرد .. پاش ئەوە گوێبیستی دەنگم بوو داوای لێ‌ دەكردم كەدەیەوێ بمبینێ .. ڕەنگە بێزاری دەنگم بووبێت .. هەرگیز هەوڵم نەدەدا پەیوەندی لەگەڵەدا ببچڕێنم.. بەڵكو تەنها گلەییم لێ‌ دەكرد بۆداواكارییەكەی..من لەو زیاتر حەزم لە بینینی دەكرد.. بەڵكو هەندێ‌ خۆم گران دەگرت..هیچ هۆكارێك نەبوو تەنها ئەوە نەبێت من زۆر دەترسام.. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سوورتر دەبوو لەسەر بینینم دەیەوێ‌ تەنها بمبینێ‌ و هیچی تر....ڕازی بووم بەداواكارییەكەی بەمەرجێك كە ئەمە یەكەم و دواجار بێت چاومان بە یەك بكەوێت.. بەڵێنم پێداو كاتێكمان دیاری كرد بۆبینینی یەكتر لەیەكێ‌ لەبازاڕەكاندا وشەیتان سێهەممان بوو.. لەڕاستیدا لەگەڵ یەكەم بینینیدا چووە دڵمەوە..بەڵكو ڕەنگە شەیتان لەبەر چاوم جوانی كردبێت .. مێردەكەم ناشیرین نەبوو بەڵام شەیتان شتی حەرام جوان دەكات .. لە یەك جیا بووینەوە ..لەپاش ئەوە پەیوەندییەكەمان پتەوتر دەبوو .. نەیدەزانی من شووم كردووەو دایكی منداڵم.. لەپاش ئەوە چەند جارێك یەكترمان بینی.. هەمووشتێكی لەبارەی منەوە دەزانی.. وای لێ‌ كردم كە ڕقم لە مێردەكەم ببێتەوە .. پێشنیاری ئەوەی كرد كە تەڵاقی خۆم لە مێردەكەم وەرگرم و شوو بەو بكەم.. لەپاش ئەوە حەزم لە مێردەكەم نەدەكردو ڕۆژانە لەماڵەوە كێشەم بۆدروست دەكرد.. مێردەكەم بەرگەی ئەو هەموو كێشانەی نەدەگرت .. ئینجا ئەویش زۆرتر لەماڵ دەردەچوو.. تاكو ڕووداوە گەورەكە ڕووی دا.. مێردەكەم ووتی: من دەڕۆم بۆ كارێك و پێنج ڕۆژم پێدەچێ‌ داوای لێ‌ كردم لەو ماوەیەدا بڕۆم بۆ ماڵی كەس وكارم لەگەڵ منداڵەكانمدا.. هەستم كرد ئەمە كاتێكی گونجاوە ڕازی نەبووم بڕۆمەوە بۆ ماڵ كەس وكارم.. ئەویش بە ناچاری ڕازی بوو .. لەڕۆژی هەینیدا سەفەری كرد .. ڕۆژی یەك شەممە ڕۆژی ژووانی ئێمە بوو .. لەگەڵ شەیتاندا ڕێك كەوتین لە یەكێ لەبازاڕەكاندا بەیەك بگەین .. سواری ئۆتۆمبیلەكەی بووم, شەقام بە شەقام پێكەوە ڕۆیشتین ئەمە جاری یەكەمە لەگەڵ پیاوێكی نامۆدا بڕۆمە دەرەوە .. لە من زیاتر دڵەڕاوكێ‌ دیار بوو بەڕوویەوە.. ووتم: نامەوێ‌ كاتی دەرچوونم لەماڵەوە زۆر ببات.. دەترسم مێردەكەم پەیوەندی بكات یان شتێ‌ ڕوو بدات ووتی: ئەگەر مێردەكەت بزانێ ڕەنگە تەڵاقت بدات و ڕزگارت ببێت..قسەكانی و شێوەی دەربڕینی بە دڵم نەبوو .. بۆیە دڵەڕاوكێ‌ كەم زیادی كرد.. ووتم: وا باشە زۆر دوور نەكەوینەوە.. نامەوێ‌ لەماڵەوە دوا بكەوم.. ئەویش خەریكی دەكردم بە قسەی لاوەكی.. لەناكاودا بینیم لە جێگایەكم نەمدەزانی ئەو جێگەیە كوێیە.. جێگایەكی تاریك بوو لەجێگای پشوودان یا كێڵگە دەچوو ئینجا منیش هاوارم كرد ئەم جێگەیە كوێیە؟ بۆ كوێ دەمبەی؟ لەپاش چەند چركەیەك بینیم ئۆتۆمبیلێكی تر ڕاوەستا .. پیاوێكی تر دەرگاكەی لێ‌ كردمەوە .. بەتوندی دایبەزاندم.. وە كەسی سێیەم لە ژوورەوەی جێگای پشوو دانەكەیە..وە چوارەم كەسم بینی دانیشتبوو.. ئەو جێگایە بۆنێكی نامۆی لێ دەهات.. هەموو شتێك وەكو بروسكە لەسەری دەدام .. دەستم بەهاوار كرد.. گریام ..داوای بەزەییم لەوان كرد.. لەبەر توندی ترسەكەم نەمدەزانی چی ڕوودەدات.. هەستم كرد زلەیەكی توند درا لەڕووم.. وەدەنگێك هاوار بەسەرمدا دەكات.. هێزێكی توندبوو وەكو بومەلەرزە بوو.. لەپاش ئەوە ئاگام لە خۆم نەما لە ترساندا.. ئەوەی ڕوویدا ڕوویدا.. لەپاش ئەوە بەئاگا هاتمەوە.. ترسێكی زۆر چووە دڵمەوە.. جەستەم دەستی بەلەرزین كرد.. بە هیچ شێوەیەك گریانم نەدەوەستا..چاویان بەستمەوە سواری ئۆتۆمبیلەكەیان كردم .. وە لەجێگایەكی نزیك ماڵی خۆمان فڕێیان دام.. بەپەلە چوومە ماڵەوە ئەم جارە دەستم كرد بەگریان وگریام تاكو فرمێسكەكەم وشك بوو.. چیتر بەندی ژوورەكەم بووم.. منداڵەكانم نەدەبینی.. تەنها پارویەك نانم نەدەخوارد ڕقم لەخۆم دەبووەوە.. هەوڵمدا خۆم بكوژم.. منداڵەكانم چیتر نەدەناسی.. تەنانەت هەستم بەبوونیان نەدەكرد.. مێردەكەم لەسەفەر گەڕایەوە.. حاڵم زۆر خراپ بوو بە شێوەیەك مێردەكەم ناچار بوو بمبا بۆ نەخۆشخانە بە زۆر چەند حەپێكی هێمن كەرەوەو بە هێزكەرەوەیان پێدام داوام كرد لەمێردەكەم بەزووترین كات بمبا بۆلای كەس وكارەكەم .. زۆر دەگریام..كەس وكارم هیچیان نەدەزانی..وایان دەزانی لە نێوان من مێردەكەمدا كێشەیەك هەیە..باوكم هەوڵی دا لەگەڵ مێردەكەمدا لەیەك تێبگەن..كەچی نەگەیشتە هیچ ئەنجامێك..چونكە مێردەكەم لە بنەڕەتدا هیچی نەدەزانی.. هیچ كەس نەیدەزانی چی بەسەر مندا هاتووە.. تاكو كەس وكارم منیان برد بۆلای هەندێ‌ جادووباز چونكە وایان دەزانی من نەخۆشم .. بەكورتی بە هیچ شێوەیەك من شایەنی ئەو مێردە نیم .. بۆیە داوای تەڵاقم لێكرد سوێند بەخوا لەبەر ڕێزی ئەو.. چونكە من شایەنی ئەوە نیم لە نێو ڕیزداران و شەریفاندا بژیم بەهیچ شێوەیەك.. خۆم بەدەستی خۆم گۆڕم بۆ خۆم هەڵكەند.. وە لەو هاوڕێیەی كە لە ڕێگای (چات) وە دروست بوو لە ڕاوچی كچان زیاتر هیچی تر نەبوو ئەو كچانەی كە (چات) بە كار دەهێنن.. مێردەكەم بۆ حاڵی من غەمبار بوو.. بەڵكو چەند ڕۆژیك وازی لە كارەكەی هێنا بۆ ئەوەی نزیكی من بێت.. ڕازی نەبوو تەڵاقم بدات.. ئەو بەستەزمانە منی خۆشدەویست .. هێندە ماندوو بوو تاكو خێزان و ماڵی پێكەوەنا ئێستا نایەوێ‌ بیڕوخێنێت .. نهێنی خۆمم لەسنگی خۆمدا شاردەوە.. هەر ڕۆژێك بە سەرمدا تێدەپەڕێ‌ خەمەكانم زیاد دەكات..چ شەرمەزاری و زەلیلییەك تووشم بوو بە هۆی ئەو بێ ڕێزانەوە؟! چۆن دەبمە جێگەی مەی خواردنەوەو تلیاك كێشان و یاری كردن بەجەستەم چۆنیان بوێت؟! .. من چەندە شیت وگێلم چەندەها مانگم بەسەر برد لەگەڵ كەسێكدا كە شایەنی سۆزی من نەبوو.. ئەوا من ئەم چیرۆكە دەنووسم لەسەر جێگای نەخۆشی و بێ هێزی و لاوازی بەڵكو ڕەنگە جێگای مردنم بێت..