ژمارەی بینین:

دووبارەكردنەوەی قورئانی پیرۆز

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١١/٠٤

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)ئەفەرموێت:( تَعَاهَدُوا هَذَا الْقُرْآنَ فَوَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَهُوَ أَشَدُّ تَفَلُّتًا مِنْ الْإِبِلِ فِي عُقُلِهَا) (1)
واتە:بەردەوام ئەم قورئان دووبارەكەرەوە و لەگەڵیدا بە سوێند بەوەی نەفسی موحەممەدی(صلى الله عليه وسلم)بە دەستە وەكو چۆن حوشترێك لە دەست دەرئەچێت و بە ئاسانی ناگیرێتەوە, هەروەها قورئانەكەش كە لە یاد چوەوە بە ئاسانی لەبەر ناكرێت.

هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت: (ما ملأ إبن آدم وعاءً شراً من بطنٍ, حسبُ ابن آدم أكلاتٌ يقمن صلبَه,فان كان لامحالة فثلثاً طعاماً,وثلثاً شراباَ,و ثلثاً لنفسه)( 2).
واتە: خرابترین شت ئەوەیە كە نەوەی ئادەم سكی پڕكات لە خواردن, بەسە بۆ نەوەی ئادەم چەند پارویەك نان بخوات بۆ ئەوەی پشتی ڕاست بێتەوە, واتە: زۆر نەخۆر بێت,ئەگەر زاڵ نەبوو بە سەر خۆیدا ئەوە گەدەی بكاتە سێ‌ بەشەوە, بەشێكی بۆ خواردن و بەشێكی بۆ خواردنەوە و بە شێكی بۆ هەناسە.




(1) صحيح: رواه مسلم برقم (1317) (4/202).
( 2) صحيح: رواه الترمذي ( 3 / 378 )وقال حسن صحيح, والإمام أحمد(4/132).