ژمارەی بینین:

ژیاننامەی زانای پایە بەرز (عبدالرحمن بن ناصر السعدي) (به‌شی دووه‌م)

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١١/٠٢

رێكخستنی كاتەكانی بەم شێوازە بووە:
چوار جار دادەنیشت لە ڕۆژێكدا بۆ وانە گوتنەوە، نوێژی بەیانی دەكرد بۆ خەڵكی و پاشان دادەنیشت بۆ وانە گوتنەوە تاوەكو خۆر دەرچون، دواتر دەچوە ماڵەوە تاوەكو چێشتەنگاو بزر دەبوو، پاشان دەگەرایەوە بۆ مزگەوت و وانەی دەگوتەوە بە قوتابییەكانی بەو شێوازەی كەخۆی دیاری كردبوو، بەردەوام دەبوو تاوەكو نوێژی نیوەڕۆ، پاشان نوێژی بۆ خەڵكی دەكرد، پاشان پاشان دەگەڕایەوە بۆ ماڵ تاوەكو نوێژی عەسر، دوای نوێژی عەسر بۆ ماوەی چەند خولەكێك وانەی دەگوتەوە بە خەڵكی بۆ فێربوونی دینیان، پاشان دوای نوێژی مەغریب وانەی دەگوتەوە بە قوتابییەكانی تاوەكو نوێژی عیشا، بەم شێوازە ڕۆژەكانی دەبردە سەر .

لە ڕەوشتە جوانەكانی :-
كاتێك كە وانەكیەكی دادەنا بۆ خەڵكی، ڕاوێژی بە خەڵكەكە دەكرد كە چ كتێبێكیان پێ بڵێتەوە، هەروەها پرسیاری ئاڕاستەیان دەكرد بۆ ئەوەی وەڵامیان لێ وەربگرێت، هەندێك جاریش بە ئەنقەست هەڵەی دەكرد لە دەرسەكانی بۆ ئەوەی بزانێت ئایە قوتابییەكانی ئاگادارن یان نا، هەروەها (مسائل) ی (خلاف)ی دەخستە بەردەستیان، هەر كەریەكێك (قول)ێكی دەهێنا پاشان شێخ وەڵامی ڕاستی بۆیان دەگوت: هەروەها شێخ (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دیاری و شتی باشی بە قوتابییەكانی دەدا بۆئەوەی هانیان بدات بۆ بۆ خوێندن .

شێوازی شێخ و ڕەوشتی :-
شێخ (ڕەحمەتی خوای لێبێت) باڵای بچووك بوو و پیاوێكی پڕ بوو، ڕەنگی سور و سپی بوو، دەم و چاوی خڕ بوو، ڕیشی پڕ و سپی بوو، هەروەها سەری سپی بوو هەر لە منداڵییەوە، دەم و چاو جوان و نورانی بوو .
بەلام ڕوشتی :- نیشانەیەك بوو لە ڕەوشت جوانی دا، هەروەها زۆر لەسەرخۆ بوو، وازی لە دونیا هێنا بوو، مەنصەبێكی زۆریان خستە بەردەستی بەڵام هەمووی ڕەت كردەوە، شێخ (ڕەحمەتی خوای لێبێت) حەجی زۆر دەكرد، سڵاوی لە گەورەو بچووك دەكرد، دەچو بۆ سەردانی نەخۆش و بەدوای جەنازەدا دەڕۆیشت، منداڵ و پیر دەیان وەستاند و كارەكانیانی بۆ جێبەجێ دەكردن و پرسیارەكانیانی وەڵامدەدایەوە .

نوسراوەكانی (مۆلفاته) :-
1- الأدلة والقواطع والبراهين في إبطال أصول الملحدين.
2- الإرشاد إلى معرفة الأحكام.
3- انتصار الحق.
4- بهجة قلوب الأبرار وقرة عيون الأخيار في شرح جوامع الأخيار.
5- التعليق وكشف النقاب على نظم قواعد الإعراب.
6- توضيح الكافية الشافية.
7- التوضيح والبيان لشجرة الإيمان.
8- التنبيهات اللطيفة فيما احتوت عليه الواسطية من المباحث المنيفة.
9- تنزيه الدين وحملته ورجاله مما افتراه القصيمي في أغلاله.
10- تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان.
11- تيسير اللطيف المنان في خلاصة تفسير القرآن.
12- الجمع بين الإنصاف ونظم ابن عبد القوي.
13- الجهاد في سبيل الله، أو واجب المسلمين وما فرضه الله عليهم في كتابه نحو دينهم وهيئتهم الاجتماعية.
14- الحق الواضح المبين في شرح توحيد الأنبياء والمرسلين من الكافية الشافية.
15- حكم شرب الدخان.
16- الخطب المنبرية على المناسبات.
17- الدرة البهية شرح القصيدة التائية في حل المشكلة القدرية.
18- الدرة المختصرة في معان دين الإسلام.
19- الدلائل القرآنية في أن العلوم النافعة العصرية داخلة في الدين الإسلامي.
20- الدين الصحيح يحل جميع المشاكل.
21- رسالة في القواعد الفقهية.
22- رسالة لطيفة جامعة في أصول الفقه المهمة.
23- الرياض الناضرة والحدائق النيرة الزاهرة في العقائد والفنون المتنوعة الفاخرة.
24- سؤال وجواب في أهم المهمات.
25- طريق الوصول إلى العلم المأمول بمعرفة القواعد والضوابط والأصول.
26- الفتاوى السعدية.
27- فتح الرب الحميد في أصول العقائد والتوحيد.
28- فوائد مستنبطة من قصة يوسف.
29- الفواكه الشهية في الخطب المنبرية.
30- القواعد الحسان لتفسير القرآن.
31- القواعد والأصول الجامعة والفروق والتقاسيم البديعة النافعة.
32- القول السديد في مقاصد التوحيد.
33- مجموع الخطب في المواضيع النافعة.
34- مجموع الفوائد واقتناص الأوابد.
35- المختارات الجلية من المسائل الفقهية.
36- المواهب الربانية من الآيات القرآنية.
37- منهج السالكين وتوضيح الفقه في الدين.
38- المناظرات الفقهية.
39- منظومة في أحكام الفقه.
40- منظومة في السير إلى الله والدار الآخرة.
41- وجوب التعاون بين المسلمين وموضوع الجهاد الديني وبيان كليات من براهين الدين.
42- الوسائل المفيدة للحياة السعيدة.
43- يأجوج ومأجوج. طبع دار لينا، مصر، دمنهور، الطبعة الأولى 1418هـ.

مردنی شێخ:-
شێخ (ڕحمەتی خوای لێبێت) لە كۆتای ژیانی دا توشی نەخۆشی (پەستانی خوێن) بوو، بۆ پێویستی بەوە دەكرد كە چارە سەر بكرێت لە دەرەوەی وڵااتی عەرەبستانی سعودییە، فڕۆكەیەكی تایبەتیان بۆ هێنا و گواستیانەوە بۆ (بەیروت) ی (لوبنان) لەوێ مایەوە بۆ ماوەی دوو مانگ ناوەكو خودای گەورە شیفای بۆ نارد ئەمە لەساڵی (1372ه) دا بوو، پاشان گەڕایەوە بۆ (عونه‌یزە) .
لە شەوی 22/ 6/ 1376ه لە دوای ئەوەی نوێژی نوێژی عیشای كرد لە مزگەوتی گەورەی عەنیزە، هەستی بە سستی و لاوازی كرد لە جەستەیدا، دەستی درێژكرد بۆ قوتابییەكی تاوەكو دەستی بگرێت و بیباتەوە بۆ ماڵەكەی، قوتابییەكەی گەیاندی بەڵام هەربە گەیشتنی ماڵەوە بورایەوە، پاشان هۆشی هاتەوە هەتاوەكو ئەوانەی لەوێ ئامادەبوون دڵنیا بوون لەوەی كە تەندروستی باشە، پاشان دووبارە بورایەوە و هیچ قسەیەكی نەكرد هەتاوەكو كۆچی دوای كرد و گیانی دەرچوو .
مردنی شێخ دەكەوێتە كەمێك پێش نوێژی بەیانی ڕۆژی 23/ 6 / 1376ه هەروەها نوێژیان لەسەركرد لەدوای نوێژی نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە .




وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين