ژمارەی بینین:

ژیاننامەی زانای پایە بەرز (عبدالرحمن بن ناصر السعدي) (به‌شی یه‌كه‌م)

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١٠/١٢

ژیاننامەی زانای پایە بەرز (عبدالرحمن بن ناصر السعدي)
ناو و نەسەبی:-
باوكی (عبدالله عبدالرحمن) ی كوڕی (ناصر) ی كوڕی (عبدالله) ی كوڕی (ناصر) ی كوڕی (حمد) ە و سەر بە بنەماڵەی (آل سعدي) ە لە نەواسیری (بني تمیم) ە.
پەروەردە بوونی:-
لە عونەیزە لە بەرواری (12/ 1/ 1407) ی كۆچی لە دایك بووە، دایكی وەفاتی كردووە كاتێك، كە ئەو تەمەنی (چوار ساڵان) بووە، پاشان باوكیشی وەفاتی كردووە كە ئەو تەمەنی تەنها (حەوت ساڵان ) بووە، ئا بەو شێوازە بە هەتیوی پەروەردە بووە، لە پاش مردنی باوكی خێزانی دووەمی باوكی بەخێوی دەكرد و زۆری خۆش دەویست، پاشان كاتێك كە تەمەنی گەورە بوو ڕۆیشت بۆ ماڵی (حمد) ی برا گەورەی، برا گەورەكەشی هانی دەدا بۆ فێربوونی زانستی شەرعی و بەخێوی دەكرد.
باوكی زانای پایە بەرز هەموو قورئانی پیرۆزی لە بەربوو، زۆر حەزی لە زانستی شەرعی دەكرد، هەروەها بەناوبانگبوو بە چاكە، هەروەها كتێبی بەسوودی بۆ خەڵكی دەخوێندەوە لە پاش نوێژە فەرزەكان، هەروەها جێگری پێش نوێژ و وتار خوێن بووە، هەروەها دایكیشی اە بنەماڵەی (آل عثیمین) بووە.
شیخ ناصر (رحمەالله) بە پەروەردەیەكی باش پەروەردە كراوە، قورئانی پیرۆزی لەبەر كردووە پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە (دوانزە ساڵان)، پاشان بە هیممەتێكی بەرزەوە دوای زانستی شەرعی وەرگرتنی كەوت لەلای زانایانی شارەكەی خۆی .
لە باشترینی مامۆستاكانی:-
1_ إبراهیم بن حمد بن جاسر (و 1338).
2_ إبراهیم بن صالح بن عیسی (و 1343).
3_ صالح بن عثمان القاضي (و 1351).
4_ صعب بن عبدالله التویجري (و 1339).
5_ عبدالله بن عائض العویضی الحربي (و 1322).
6_ علي بن محمد السناني (و 1339).
7_ علی بن ناصر أبو وادي (و 1361).
8_ محمد اڵامین محمود الشنقیطي (و 1385).
9_ محمد بن عبدالعزیز بن مانع (و 1385).
10_ محمد بن عبدالكریم الشبل (و 1343).
هەروەها مامۆستاو شێخەكانی زۆر خۆشحاڵ دەبوون بە بۆنەی زیرەكی و بەردەوامی لە سەر خوێندن و گەڕان بەدوای زانستی شەرعیدا و ڕەوشتی جوانی بەرزییەوە، هەروەها شێخ موتونێكی زۆری لەبەربوو، هەروەها زۆر گرنگی دەدا بە قوتابخانە ئەم دوو شێخە (ابن تیمیة) و (ابن القیم) هەروەها كتێبەكانیانی خوێندەوە و پوختی كردن و ڕاڤەی كردن، هەروەها قوتابیەكانی هاندەدا بۆ خوێندنەوەی.
كارەكانی و فێركردنی خەڵكی:-
كاتێك كە شێخ لە تەمەنی گەنجێتیدا بوو خزم و دۆست و برادەرانی دەهاتن بۆلای و سودیان لێوەردەگرت لە زانستی شەرعیدا، هەروەها كاتێك كە تەمەنی گەیشتە (بیست و سێ) ساڵی دەستی كرد بە وانە وتنەوە بە بێ پچڕان، هەروەها لە ساڵی (1350)دا شێخ جێگەی متمانەی خەڵكی بوو و دەهاتن بۆ لای لە شارەكەی خۆیدا دەرسیان لادەخوێند.
لە بەناوبانگترینی قوتابیەكانی:-
1_ محمد بن صالح العثيمين (و 1421).
2_ عبدالله بن عبدالعزيز العقيل .
3_ عبدالله بن عبدالرحمن البسام .
4_ عبدالله بن عبدالعزيز الخضيري (و 1393).
5_ إبراهيم بن عبدالعزيز الغرير (و 1401).
6_ إبراهيم بن محمد العامود (و 1394).
7_ حمد بن إبراهيم القاضي (و 1395).
8_ حمد بن محمد البسام .
9_ حمد بن محمد المرزوقي .
10_ سليمان بن إبراهيم البسام (و 1377).
11_ سليمان بن محمد الشبل (1386).
12_ صالح بن عبدالله الزغيبي (و 1372).
13_ عبدالعزيز بن علي بن مساعد (1411).
14_ عبدالعزيز بن محمد السلمان (و 1422).
15_ علي بن حمد الصالحي (و 1415).
16_ علي بن زامل آل سليم (1418).
17_ محمد بن سليمان البسام .
18_ محمد بن صالح الخزيم (و 1394).
19_ محمد بن عبدالعزيز المطوع (و 1394).
20_ محمد بن عثمان القاضي .
21_ محمد بن منصور الزامل (و 1413).

هەروەها لە سەروو ئەو هەموو شتەوە هەڵدەستا بە كارێكی زۆری تر، وەكو پێش نوێژی كردن لە مزگەوت و نوسینی (وثائق) و مارە بڕین، هەروەها ڕاوێژكارێكی دەست پاك بووە هەركەسێك داوای ئامۆژگاری لێبكردایە، هەروەها یەكێك بوو لەو كەسانەی كە بووە هۆی دروست كردنی كتێبخانەی نیشتیمانی لە عونەیزە لە ساڵی (1359) هەروەها دامەزرا بە سەرپەرشتیار لە (المعهد العلمی) لە عونەیزە كە كرایەوە لە ساڵی (1360) هەروەها موچەی مانگانەی بۆ بڕایەوە بەرامبەر بە سەرپەرشتی كردنی، بەڵام وازی لێ هێنا و وەری نەگرت لەبەر خاتری خودای گەورە، هەروەها پێیان گوت كە ببێت بە (قاضي) لە ساڵی (1360) بەڵام ئەو قەبووڵی نەكرد بە هۆی كە دەبێت پابەند بێت پێوەی، چونكە دووری دەخاتەوە لە خوێندنی زانست و وتنەوەی، و چەند جارێكی تر پییان گوتەوە و قەبوڵی نەكرد.