ژمارەی بینین:

سەردانی گۆڕستان

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١٠/٢٩

1- پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (( كنت نهیتكم عن زیارة القبور فزوروها ، فإنها تذكركم الموت)) رواه مسلم. واتە:من لە سەرەتادا قەدەغەم لێتان كرد كە بچن بۆ سەردانی گۆڕستان, سەردانی بكەن چونكە مردنتان دێنێتە یاد.
2- عن ابن عباس (رضي الله عنه) قال : " مر النبي ( صلى الله عليه وسلم ) بقبرين فقال : إنهما ليعذبان وما يعذبان في كبير ( بلى ) أما أحدهما فكان لا بستنزه . من البول ( وفي رواية : بوله ) واما الآخر فكان يمشي بالنميمة ثم أخذ جريدة فشقها بنصفين فغرز في كل قبر واحدة قالوا : بارسول الله لم صنعت هذا ؟ قال : لعلهما أن بخفف عنهما ما لم ييبسا "
أخرجه البخاري ( 1 / 66 - 67 ، 346 ، 125 ) ومسلم ( 1 / 166 ) .
واتە: عەبدواڵڵای كوڕی عەباس (رەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بە تەنیشت دوو قەبردا تێپەڕی و فەرمووی ئێستە ئەم دوو كەسە سزا دەدرێن و سزاكەشیان لە سەر تاوانی گەورەیە, ئەگەر لای خەڵكیش بە تاوانێكی گەورە دانەنرێت, یەكێكیان كە میزی بكردایە خۆی پاك رانەدەگرد, وە یەكێكی تریشیان قسەی خەڵكی دەگواستەوە و فیتنەیی دەكرد, پاشان پێغەمبەری خوا (صلی الله علی وسلم) دارێكی هێناو كردی بەدوو لەتەوە لەناوەراستدا و لەتەنیشت هەر قەبرێك ناشتی, پاشان هاوەڵەكانی فەرموویان: ئەی پێغەمبەری خوا بۆچی ئەم كارەت كرد؟ فەرمووی: كەی ئەم دوو دارە وشك بووەوە ئەو كاتە سزاكە لەسەریان سووك دەبێتەوە.
شێخی ئەلبانی (رەحمەتی خوای لێ بێت) لەبەرگی {یەك} لاپەرە{218}دا دەفەرموێت(ولا یشرع وضع الاس ونحوها من الریاحین والورود علی القبور،لانه لم یكن من فعل السلف ، ولو كان خیرا لسبقونا إلیه ) واتە: دروست نییە مۆرد(اڵاس) ( بریتییە لە دارێكی بچوك بەردەوام تەڕە لە شوێنێكی تەڕیی و سێبەردا سەوز دەبێت. ) و هاوشێوەی مۆرد لە ڕەیحانە و گوڵ دابنرێت لە سەر گۆڕ, ئەگەر خێر بوایە ئەوە ئەوان پێشمان دەكەوتن و ئەو كارەیان دەكرد, عبدواڵڵای كوڕی عومەر ( ڕەزای خوا لە خۆی و باوكی بێت ) فەرموویەتی: ( كل بدعە ضلالة،وإن رآها الناس حسنة ) واتە: هەموو داهێنراوێك گومڕایە ئەگەر خەڵكیش بەباشی بزانن.