ژمارەی بینین:

بنچینەی دووەم لەبەركردن لە منداڵیەوە وەكو نەخش وایە لەسەر بەرد

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١٠/١٠

بیرو هۆشی منداڵ ڕوون و بێگەرد ترە لە بیرو هۆشی گەورە بە هۆی كەمبوونی كێشەو ئیش و كارەوە.
وەكو لە فەرموودە هاتووە كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت: ( حِفْظُ الغُلامِ الصَّغير كالنَّقْشِ في الحَجَرِ, وحِفْظُ الرَّجُلِ بَعْدَما يَكْبُر كالكِتابِ على الماءِ )(ضعيف: رواه الديلمي في مسند الفردوس(2735), سلسلة الضعيفة (2591), هەرچەندە ئەم فەرموودەیە قسەی لەسەرە لە لایەن زانایانی فەرمودەوە(علما‌و المحدثین)بەڵام بۆیە باسم كرد و هێنامەوە لەبەر ڕاهاتنی قورئان لە بەركردن لەمنداڵییەوە. ) .
واتە: لەبەركردنی قورئان لە منداڵییەوە وەكو نەخش وایە لەسەر بەرد وە لەبەركردن لە گەورەیی وەكو نووسینە لە سەر ئاو.
پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت::( مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ قَبْلَ أَنْ يَحْتَلِمَ فَقَدْ أُوتِيَ الْحُكْمَ صَبِيًّا)( رواه البيهقى فى الشعب: (4/507).
واتە: هەر كەسێك قورئان لەبەركات بێش باڵغ بونی ئەوە خوای گەورە لە منداڵیەوە زانست و ژیری پێ‌ بەخشیوە .
وە هەركەسێك كە لە منداڵییەوە قورئان لەبەركات ئەو قورئانە تێكەڵ ئەبێت لەگەڵ خوێن و گۆشتیدا, لەبەر ئەوەی قورئانی وەرگرت لەیەكەم كاتی تەمەنیدا كە ئەوكاتە عەقل وبیرو هۆشی لەزیادبوون وگەورەبووندایە, قورئانیش لەدڵیدا جێگیردەبێت لەكاتی زیادبوونی لاشەو عەقڵی پێكەوە, بۆیە دواتر قورئان تێكەڵ بووە لەخوێن ولاشەیدا.

ئیمامی بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە(تاریخ الكبیر) ئەیگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(صلی الله علیه وسلم) : (من تعلم القرأن وهو فتيُّ السن خلطه الله بلحمه ودمه)(التاريخ الكبير(3/94).
واتە: هەركەسێك فێری قورئان بێت ئەوكاتەی كەمنداڵە خوای گەورە لەگەڵ گۆشت وخوێنیدا تێكەڵی ئەكات.
وەباشترین تەمەن بۆ لەبەركردن بەزۆری لەپینج ساڵییەوە دەست پێ‌ ئەكات, وە منداڵی وا هەیە قورئانیان لەبەركرد لەتەمەنی چوارساڵیدا و سەركەوتوو بوون, بەڵام لەتەمەنی چوارسالێ بچووك تر بەئاسانی ناتوانێت پیتەكان لەیەك جیاكاتەوە, من وام پێ باشە كەدایك وباوك منداڵەكانیان فێركەن لە تەمەنی سێ‌ سالێ‌ بەشەرتێك سورەتی بچوك بێت وە ڕۆژانە بۆی دووبارە بكرێتەوە,وە داوای لێ بكرێت ئەوەی كە لەبەری كردووە لە پێش خەڵكی بیخوێنێتەوە بۆ ئەوەی هان بدرێت بۆلەبەركردن, بەڵكو ترسی نەمێنێت.
وە ئەبینین زۆربەی ئەومنداڵە بچووكانە چیرۆك لەبەرئەكەن وەكو چۆن پڕبووە لە گۆڤارەكان بێگومان ئەو هەمووە بەشێكی زۆر لە بیروهۆشیان ئەبات و تۆوشی سەرقاڵیان ئەكات وەئەگەر ببینین منداڵێك قورئانی لەبەركردووە لەمنداڵیەوە ئەوا بیروهۆشیان لەشتێكی باش بردۆتە سەر, وە لەهەمان كاتدا خوێندنەوەی بەهێز دەبێت و زمانی پاراو دەبێت.
تێبینی: ئەگەر ئەمەت خوێندەوە و وتت من واتەمەنم تێپەڕیوە, ئاگاداربە بڵێیت ئەو هەلەم لە دەست چووە, ئەوكەسەی ویستی لەبەركردنی هەبێت,وە هیمەتی بەرزبێت ئەوە لەبەری ئەكات ئەگەر لەپێش چاوی خۆی مەبەستێك وئامانجێیكی هەبێت بڵێت ئەبێ هەر لەبەری كەم,وە من برای وائەناسم هەموو قورئانییان لەبەركرد و پاش ئەوەی تەمەنیان لە(چل ساڵی )