ژمارەی بینین:

سزای نوێژ نەكەر

نوسەر:م. عدنان بارام
بەروار:٢٠١٢/١٠/١٠

برای لاوم : داواكارم ئەگەر بتوانی بە گوێ‌ی دڵا گوێبیستی ووتەكانم بیت ، و هەست و بیری خۆتم بدەیتێ‌ ، لە چەند خولەكێكی ژیانت ، بۆ ئەوەی چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم ، كە هەموویان ئامۆژگاری دڵسۆزن بۆ كەسێكی خۆشەویستی خۆی ، لە كەسێكی پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت ، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێدا كەم و بەدەگمەنن ، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەی پرسیار دەبن ، بۆ ئەوەی هەموو پرسیارێكی زەنگێكی بیداركاری بێت ، و چیتر لە خەوی غەفڵەت بێدارمان بكاتەوە ، و بە ئاگامان بێنێتەوە ، و قۆڵی بۆ هەڵماڵین و پەشیمان ببینەوە لەوەی كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكمان نوواندبێت لە ئەنجان دانی نوێژەكانماندا ، و دووای بیستنی ئەم ووتانە بڕیاری یەك لای خۆمان بدەین و نوێژەكانمان ئەنجام بدەین ، و سەردەمی سستی و تەمبەڵی بەلاوە نەین ، ئامۆژگاری و پرسیارەكانیش ئەمانەن :
*ئایا دەزانی خوای پەرەروەودگار و پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) بێ‌ بەرین لەو كەسەی كە نوێژەكانی ئەنجام نادات ؟ هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لەو بارەیەوە فەرموویەتی : " لاَ تَتْرُكِ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً ، فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 573 ) .
واتە : بە ئەنقەست واز مەهێنە لە نوێژەكانت ، چونكە ئەو كەسەی بە ئەنقەست واز لە نوێژەكانی بێنێت ، ئەوا خوای پەروەردگار و پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم)لێی بێ‌ بەرین ، واتە هیچ پەیمانێكی لە لایاندا نیە ، جا بیر لەوە بكەرەوە لە ڕۆژی دواییدا هیچ پشتیوان و پەیمانێكت نەبێت لە لای خوای پەروەردگا !! حاڵت چی دەبێت ؟
(صلى الله عليه وسلم) وە ئایا دەزانیت كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)نوێژكردنی بە بەربەستی نێوان موسڵمان و كوفر داناوە ؟ هەروەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم): " بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 563 ) .
واتە : نوێژ بەربەستە لە نێوان مرۆڤ و كەوتنە كوفرەوە ، بۆیە ئامان نەكەی خۆت ببەیتە ڕیزی كەسانێك كە خوای پەروەردگار لێیان ڕازی نیە ، و ڕازیش نیە كە بەندەكانی ئەو كارە ئەنجام بدەن ، هەروەكو خوای پەروەردگار فەرموویەتی :: [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] ( الزمر : 7 ) ، واتە : ئەگەر ئێوە كوفری خوا بكەن ئەوا خوای پەروەردگار دەوڵەمەندە و پێویستی بە ئێوە نیە ، ڕازیش نیە بەوەی كە بەندەكانی كوفر بە خوای پەروەردگار بكەن .
* وە ئایا دەزانیت ئەو كەسەی تەنها نوێژی ( عصر ) ی بفەوتێت ، وەكو ئەوەیە هەموو كەس وكار و ماڵا و سامانی لە ناو بچێت ؟ هەروەكو پێغەرمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی : " الذي تفوته صلاة العصر ، فكأنما وتر أهله وماله " ( متفق عليه ، واتە : ئەو كەسەی كە تەنها نوێژی ( عصر ) ی بفەوتێت ، وەكو ئەوەیە هەموو كەس وكار و ماڵا و سامانی لە ناو بچێت ، ئەمە بۆ تەنها نوێژێك ئەی ئەو كەسەی هەموو نوێژەكانی لەدەست دەچێت حاڵی چیە لە لای خوای پەروەردگار ؟!!
* وە ئایا دەزانیت ئەگەر تەنها لە سەر نوێژی بەیانی بخەویت ، و ئەنجامی نەدەی چ سزایەك دەدرێت ؟! پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی : : " أتينا على رجل مضطجع ، وإذا آخر قائم عليه بصخرة ، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع إليه حتى يصبح رأسه كما كان ، ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل المرة الأولى ، فقلت : سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال جبريل عليه السلام : إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 578 ) .
واتە : دووپیاوم بینی یەكێكیان پاڵا كەوتبوون ، ئەویتریشیان بەردێكی گەورەی بە دەستەوە بوو بە سەریەوە وەستا بوو ، و بەردەكەی بەسەردا دەدا و سەری دەپژاند و پانی دەكردەوە ، و پاشان بەردەكەی هەڵدەگرتەوە ، و دەوەستا تاكو سەری دەگەڕایەوە بۆ دۆخی جارانی ، و جارێكی تر بەردەكەی دەدایەوە بە سەریدا ، هەروەكو لە جاری یەكەمدا پێ‌ی كرد ، منیش ووتم : پاكی بێگەردی بۆ خوای پەروەردگار ئەم دوو كەسە چیانە ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێ‌ی ووتم : ئەوە ئەو كەسەیە كە دەخەوێت و نوێژی بەیانیانی ناكات .
ئەمە ئەگەر كەسێك تەنها نوێژێكی ئەنجام نەدابێت ، ئەی ئەو كەسەی كە بە بیانووی پڕوپوچ هەموو نوێژەەكانی لە دەست دەدات ، خوای پەروەردگار پەنامان بدات لە سزا وتووڕەیی خۆی .
*وە ئایا دەزانیت كە یەكەم شتێك كە لێپرسینەوەت لە گەڵدا بكرێت سەبارەتی نوێژەكانتە ؟ هەروەكو پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی : " أول ما یحاسب به العبد یوم القیامە عن الصلاە ، فإن صلحت ، صلح سائر عمله ، وإن فسدت ، فسد سائر عمله " ( صححه العلامە اڵالبانی فی صحیح الجامع الصغیر ، برقم : 2573 ) .
واتە : یەكەم شتێك كە لێپرسینەوەی بەندەی موسڵمانی لە سەر بكرێت لە ڕۆژی دواییدا نوێژە ، جا ئەگەر نوێژەكانی باش بوو ، ئەوا پەرستشەكانی تری باش دەبێت ، وە ئەگەر خراپ بوون ، ئەوا پەرستشەكانی تریشی خراپ دەبن ، جا ئامان نەكەی لەو كەسانە بی كە لە كاتی پرسینەوە بڵێی : نوێژ نەكر بووم !! پاشان بەو شێوە مامەڵەت لە گەڵدا بكرێت ، بۆ هەموو كردەوەكانی ترت .
*وە ئایا دەزانیت ئەگەر نوێژەكانت نەكەی لە گەڵا فیرعەون خۆ بە خوا زان و هامانی یاریدەدەری ستەمكار و قاروونی پارە پەرست ، و ئوبەیی كوڕی خەلەف سەری دووڕووان دا حەشر دەكرێت لە ڕۆژی دواییدا ؟ هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێ‌ی ڕاگەیاندووین : " ... من حافظ عليها ـ أي الصلاة ـ كانت له نورا وبرهانا يوم القيامة ، ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان ، ولا نجاة ، وكان يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف " ( صححه العلامة الألباني في صحيح مشكاة المصابيح ، برقم : 578 ) .
واتە : ئەو كەسەی كە پارێزگاریان لە سەر بكات ـ مەبەستی نوێژەكانە ـ ئەوا ڕووناكی و بەڵگەن بۆی لە ڕۆژی دواییدا ، و ئەو كەسەش كە پارێزگاریان لە سەر نەكات ، نە ڕووناكین بۆی و نەش بەڵگەن ، نەش دەبنە ڕزگار كاری ، وە لە ڕۆژی دواییشدا لە دۆزەخدا لە گەڵا قارون ، و فیرعەون ، و هامان ، و ئوبەیی كوڕی خەڵەفدایە ـ خوای پەروەردگار پەنامان بدات ـ !!!
* وە ئایا دەزانی نوێژ نەكەر بە یەكێك لە تاوانباران و موجریمەكان دادەنرێت لە ڕۆژی دواییدا ؟ هەروەكو خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] ( المدثر : 38 ـ 43 ) .
واتە : هەموو كەسێك ئەوانەی لەسەرە كە ئەنجامی داوون ، جگە لەوەی كە بەهەشتیان پرسیار لە تاوانباران و موجریمان دەكەن ، ئێوە چی وای لێكردن كە دۆزەخی بن و لە دۆزەخدا بن ؟! ئەوانیش ووتیان : چونكە ئێمە لە نوێژگەران نەبووین .
* وە ئایا دەزانیت كە خوای پەروەردگار فەرمانی پێكردوویت بە نوێژكردن و ئەنجام نەدانی سەرپێچی كردنتە لە فەرمانی پەروەردگارت ، هەروەكو فەرموویەتی : [ حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ ] ( البقرة : 238 ) .
واتە : پارێزگاری لە نوێژەكانتان بكەن ، بەتایبەت نوێژی ( عصر ) ، و كەسانێكی قانت و هەستاو بن بە فرمانەكانی خوای پەروەردگار .
* وە ئایا ئەوەت زانیوە كە دوا وەسێتی پێغەمبەرەكەت (صلى الله عليه وسلم) پێش دەرچوونی لە دونیا ئەوە بووە كە پارێزگاری لە نوێژەكەت بكەی ، لە كاتێكدا لە دوا هەناسە و دوا ساتەكانی ژیانیدا بووە ؟! هەروەكو لێوەی دەگێڕنەوە كە لە سەرەمەرگیدا فەرموویەتی : " اتقوا الله في الصلاة ، وما ملكت أيمانكم " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة
واتە : لە خوا بترسن لە نوێژەكانتان و ئەوانەش كە لە ژێر دەستانن ، لە هاوسەرانتان و جگە لەوانیش .
 وە ئایا دەزانیت نوێژكردن كلیلی هەموو چاكە و خێرێكە ؟ بە نەكردنی هەموو ئەو چاكانەی نوێژت لە دەست دەچێت ؟!! هەروەكو شێخی پایە بەرزی ئیسلام ( ابن القیم الجوزی ) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرمویەتی : (( الصلاة : مجلبة للرزق ، حافظة للصحة ، دافعة للأذى ، مطردة للأدواء ، مقوية للقلب ، مبيضة للوجه ، مفرحة للنفس ، مذهبة للكسل ، منشطة للجوارح ، ممدة للقوى ، شارحة للصدر ، مغذية للروح ، منورة للقلب ، حافظة للنعمة ، دافعة للنقمة ، جالبة للبركة ، مبعدة من الشيطان ، مقربة من الرحمن ... ، وسر ذلك : أن الصلاة صلة بالله ـ عز و جل ـ وعلى قدر صلة العبد بربه ـ عز و جل ـ تفتح عليه من الخيرات أبوابها ، وتقطع عنه من الشرور أسبابها ، وتفيض عليه مواد التوفيق من ربه ـ عز و جل ـ والعافية ، والصحة ، والغنيمة ، والغنى ، والراحة ، والنعيم ، والأفراح ، ... )) ( زاد المعاد : ج 4 ، ص 304 ) .
واتە : نوێژ : بەدەست هێنەری ڕۆزیە ، وپارێزەری تەندرووستیە ، ودوورخەرەوەی ئازارە ، پاڵنەری نەخۆشیەكانە ، پتەوكەری دڵەكانە ، وڕووناك كەرەوەی ڕوومەتە ، وئاسوودەكاری دەروونە ، ونەهێڵەری سستیە ، وبەگڕخەری ئەندامەكانە ، بەردەوام كاری تواناكانە ، وفراوانكاری سینگ وخۆراكدەری دەروونە ، وڕووناك كەرەوەی دڵە ، وپارێزەری نیعمەتەكانی خوای پەروەردگارە ، پاڵنەری ناهەمواریەكانە ، بە دەست هێنەری بەرەكەتە ، ودوورخەرەرەوەیە لە شەیتان ، ونزیكەرەوەیە لە خوای پەروەردگار .... نهێنی ئەوەش ئەوەیە كە نوێژ پەیوەندیە لە گەڵا خوای پەروەردگار ، وە بە پێ‌ی ئەو پەیوەندیەی نێوان بەندە وپەروەردگاری ، دەرگاكانی چاكە وخێری بۆ دەكرێتەوە ، وهۆكارەكانی خراپەی لێ‌ دەبڕدرێت ، ویارمەتی و سەركەوتنی خوای پەروەردگاری بە سەردا دەڕێژدرێت لە لایەن خوای پەروەردگارەوە ، لە گەڵا سەلامەتی وصیحەت ودەسكەوت ودەوەڵەمەندی وئارامی ونیعمەت وخۆشی .. هتد .
جا برای لاو ، و خوشكی بە حیشمەتم : بیرێك لەم ووتانە بكەرەوە ، وبڕیار بدە كە ئایا دوای بیستنی ئەم ووتانە بڕیار دەدەی كە نوێژەكانت بكەی ، یان هێشتا دەڵت ڕانەچەڵەكیوە ؟!!
ۆێ‌خِرُ دَعْۆاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ