ژمارەی بینین:

زیانی تاوان و سەرپێچیكردنی خوای گەورە.

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١٠/٠٢

الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد :

یەكێك لەو شتانەی كە بزانرێت تاوان و گوناه كردن زیانی هەیە بەدڵنیایەوە, وە زیانەكەی لەسەر دڵە وەكو زیانی{ژەهر}وایە,كە لە لاشە دەدات, وە لە دونیا و قیامەتدا خراپە و نەخۆشییەك نییە ئیلا هۆكارەكەی دەگەرَێتەوە بۆ تاوان و سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی خوای گەورە. چ شتێك بوو بە هۆی ئەوەی, كە باوك و دایكمان:(ئادەم و حەوا)ی دەركرد لە بەهەشتی ناز و نیعمەت و خۆشی بۆ دونیای خەم و خەفەت و ناخۆشی و موسیبەت.
وە چ شتێك بوو بە هۆی ئەوەی, كە (إبلیس) واتە: شەیتان دەرچوو لە ئاسمانی دونیا و نەفرینی لێ كرا, وە وێنەكەی بوو بە ناشرینترین و قێزەوەنترین كەس.
وە چ شتێك بوو بە هۆی ئەوەی, كە خەڵكی هەموو خنكا, تاكو ئاو گەیشتە لوتكەی چیاكان, وە چ شتێك بوو كە(هەوا) زاڵ بوو بەسەر قەومی (عاد) دا, تاكو هەموویانی كوشت بە فەرمانی خوای گەورە و هەموو زەوی و زاریان تێك و فەنا دا, هەتاكو بوون بە پەند و عیبرەتێك بۆ ئومەتانی تر تاوەكو ڕۆژی قیامەت.
وە چ شتێك بوو بە هۆكار, كە دەنگێك نێردرا بۆ قەومی (ثمود) تاوەكو هەمویان مردن.
وە چ شتێك بوو بە هۆی ئەوەی دێیی قەومی (لوط) بەرزكرایەوە بۆ ئاسمان و مەلائیكە گوێی لەدەنگی (سەگەكانیان بوو) پاشان دێكەی قڵپ كردەوە و بەرد باری بەسەریاندا و هەموو سزایەك كۆ بووەوە لە سەریان, كەبە سەر هیچ ئومەتێكدا نەهات.
وە چ شتێك بوو بە هۆی ئەوەی, كە فیرعەون و قەومەكەی خنكان لە ناو دەریادا, پاشان ڕوحەكانیان نێردرا بۆ دۆزەخ و لاشەكانیانیش بۆ خنكان و ڕوحەكانیش بۆ سوتان.
وە چ شتێك بوو بە هۆی ئەوەی, كە تاكو سەدەی دوای نوح بە هیلاكدا چوون و چەندەها جۆری سزا دابەزی بەسەریاندا و تەفر و تونا بوون ؟ ئەمانە هەمووی هۆكاری تاوان و خراپە و سەرپيچی كردنی فەرمانەكانی خوای گەورەن (ئیمامی أحمد) (1/402) دەیگێڕێتەوە لە عەبدوڵڵای كوڕی مەسعودەوە, كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: ((إياكم ومحقرات الذنوب فإنهن يجتمعن على الرجل حتى يهلكنه)) واتە وریابن لە تاوانی بچووك چونكە ئەو تاوانە كۆ دەبێتەوە لەو كەسەدا تاوەكو بەهیلاكی دەبات.










لە كتێبی (الدا‌و و الدوا‌ء) إبن قیم الجوزیە (رحمه الله)
وەرگێڕانی: یحیی ستار شێخانی