ژمارەی بینین:

گرنگی خۆشەویستی خوا و خۆشەویستی پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم)

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/٠٩/٢١

عَنْ أَنَسٍ – رضي الله عنه – قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم:
« ثَلاَثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ وَجَدَ بِهِنَّ حَلاَوَةَ الإِيمَانِ : أَنْ يَكُونَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا ، وَأَنْ يُحِبَّ الْمَرْءَ لَا يُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ، وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُقْذَفَ فِي النَّارِ »
(رواه البخاري ومسلم والترمذي وابن ماجه).
واتە: ئەنەس (ڕەزای خوای لێ بێت) لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) دەیگێڕێتەوە, كە فەرموویەتی: هەر كەسێك ئەم (سێ‌) شتەی تێدا بێت ئەوە تام و چێژی باوەڕی كردووە, پێویستە خۆشەویستی خوا و پێغەمبەرەكەی لە هەموو شتێك خۆشەویست تر بێت لای, كەسێكی خۆش ویست تەنها لە بەر ڕەزامەندی خوا بێت, وە پێی ناخۆش بێت واز لە ئیسلام بێنێت و بێ بڕوابێت, هەروەك چۆن پێی ناخۆش فڕێ بدرێتە ناو دۆزەخەوە.
وشەكان:
حــلاوة : تام و خۆشی و شیرینی.
الایمان : بە ڕاست زانینی دڵ و وتەی زمان و كردەوەی ئەندام.
یكـــره : پێی ناخۆشە.
الكفــر : ئەسڵەكەی لە شاراوەوە هاتووە, وە مەبەست ئینكاری و دان پێ نەدان و بە درۆخستنەوەیە.
یقـذف : فڕێ ئەدرێت