ژمارەی بینین:

خۆپاراستن لەتاوانە بەهیلاك بەرەكان

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/٠٩/٠٩

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ :
« اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ .
قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ ؟
قَالَ : ( الشِّرْكُ بِاللَّهِ ، وَالسِّحْرُ ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ، وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ ، وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ ، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ ) » ( رواه البخاري ومسلم وأبو داود والنسائي).
واتە: ئەبو (هریرە) (ڕەزای خوای لێ بێت) ئەیگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی: دوور كەونەوە لە حەوت تاوانە لە ناو بەرەكان, وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە چین ؟
فەرمووی: شەریك بۆ خوا پەیداكردن و سیحر كردن و كوشتنی نەفسێك, كە خوای گەورە حەرامی كردووە تەنها بەحەق نەبێت, وە خواردنی (سوو) ڕیبا و خواردنی ماڵی هەتیو, وە ڕاكردن و پشت هەڵكردن و ڕوخاندنی موسڵمانان لە كاتی جەنگدا لە گەڵ دوژمنانی دیندا و تاوانباركردنی ئافرەتانی داوێن پاكی موسڵمان بە داوێن پیسی و زیناكردن.
وشەكان
الاجتناب : دووركەوتنەوە
الموبقات : بەهیلاك بەرەكان
الشــرك : لە فەرموودەی ژمارە شەش دا ڕاڤەكرا
الســـحر : متە مت و بە سەرا خوێندنی ناشەرعی و گرێ‌ (عزائم) و (رقی) و (عقد) ئەوەش كاریگەری هەیە لە سەر دڵ و لاشە بۆیە نەخۆش ئەكەوێت و ئەكوژرێت
نێوان ژن و مێرد ئەكات ئەگەر ویستی خوای گەورەی لە سەر بێت.
الربا : لەزمانەوانیدا : واتا زیادە بەگشتی ئەوترێت ، (ربا یربو ربواً اژا زاد) ، لەشەرعدا : زیادەیەك لەسەر ماڵ (رأس المال) لە لایەنێكەوە كە تایبەتە و حەرامە, وە ڕیبا لە جەهالەتدا وا ناسراو بوو كابرای خاوەن قەرزەكە بەقەرزارەكەی ئەوت: ئەگەر قەرزەكە كۆتایی پێهات یان قەرزەكە ئەگیڕیتەوە یان زیادەیەك ئەخەیتە سەری (تربی).
الیتیـم : لەمرۆڤدایە : ئەوەی كە باوكی لە ناو چووە، وە لە ئاژەڵدا ئەوەی كە دایكی لە ناو چووە .
والتولی یوم الزحف : هەڵهاتن و ڕاكردن لە دوژمن لە كاتی شەڕكردندا.
قذف المحصنات : بوختان كردنی و زینا بە داوێن پاكانەوە .
الغافلات : ئەوانەی كەوا خراپە و زینا نەهاتۆتە فكریاندا بە هۆی پاكی دڵیانەوە ئەوانە بێئاگان لە تاوان