ژمارەی بینین:

ڕەچەڵەك (النسب) بەكار نایەت ئەگەر ئەو كەسە (سەید)یش بێت

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/٠٩/٠٦

(الاصمعی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:من جارێكیان تەوافم دەكرد بەدەوری كەعبەدا بینیم گەنجێك خۆی كرد بوو بەدەوری كەعبەدا و دەیوت:-

يا من يجيب دعا المضطر في الظّلم يا كاشفَ الضُّر والبلوى مع السَّقمِ
قدْ نـــــام وفدك حول البيت وانتبهوا وأنت يا حــــي يا قيـــــــوم لم تنمِ
أدعوك ربـــــــــــي حزيناهائما قلقا فارحم بكائي بحق البيت والحرم
إن كان جودُك لا يرجوه ذو سفــــه فمنْ يجود على العاصين بالكرم؟
پاشان زۆر گریاو وتی:-
ألا أيها المقصود في كلَّ حـــــاجةٍ شكوتُ أليك اليك الضُّر فارحم مذلّتي
ألا يا رجائي أنت تكشف كربتــي فهبْ لي ذنوبي كلها واقضي حاجتـي
أتيــــــــتُ بأعمـــــالٍ قباحٍ رديئة وما في الوري عبد جني كجنايتــــــي
أتحرقنا بالنار يا غـاية المــــــنى فأين رجائــــــي؟ثم أين مخافتـــــــــى؟

پاشان كەوتە سەرزەوی و لە هۆش خۆی چوو, منیش لێی نزیك بوومەوە و تەماشام كرد (زین العابدین علی كوڕی حوسێن كوڕی علی كوری أبی طالب}ە (ڕەزای خوا لە خۆیان و هاوەڵان بێت).
پاشان سەریم بەرز كردەوە لە ناو ژوورەكەمدا و دەستم كرد بەگریان و دڵۆپەیەك لە فرمێسكەكەم كەوتە سەر ڕوخساری و چاوی كردەوەو وتی: ئەمە كێیە, كە هێرش دەكاتە سەرمان؟ منیش لە وەڵامدا وتم ئەصمەعی خزمەتكارت" گەورەم ئەم گریان و هاوار كردنە چییە؟ كە تۆ لە (أهل بیت)ی و مەعدەنی پەیامی (معدن الرسالە)؟ ئایە خوای گەورە نافەرموێت: (( إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا)) .
واتة: به ‌ڕاستی خواى طةورة ده‌یه‌وێ ئه‌ی ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ر جۆره‌ پیسی و گوناهێك له‌ ئێوه‌ دووربخاته‌وه‌ و پاك و خاوێنتان بكاته‌وه‌ به‌ ته‌واوی.
ثاشان فةرموي ئةى هاوار ئةى ئةصمةعى" بة دلَنييايةوة خواي طةورة بةهةشتى دروست كردووة بؤ ئةوةى طويَرِايةلَي بكةن ئةطةر كؤيلةيةكي حةبةشيش بيَت, هةروةها دؤزةخيشي دروست كردووة بؤ ئةو كةسانةى, كة سةرثيَضي دةكةن ئةطةر بةندةيةكي سةربةخؤي قورةيشيش بيَت, ئاية خواي طةورة نافةرمويَت: ((فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنْسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءَلُونَ, فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ, وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ)) (المؤمنون :١٠١- ١٠٣).

واتە: جا کاتێك فوو ده‌کرێت به‌ _صور_دا ئه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له‌ که‌س ناپرسێته‌وه‌.
ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.‌
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌و خۆیان خه‌سارو ڕیسوا کردووه‌، ده‌بێت هه‌ر له‌ ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه‌ ببه‌نه‌ سه‌ر.
ئای لە كەمی زەخیرە ز درێژی سەفەر و ترسناكی ڕێگا.