ژمارەی بینین:

ڕاستگۆیی و درۆكردن و ئەنجامەكانیان

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/٠٩/٠٣

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعود – رضي الله عنه – قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
« عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ، فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّيقًا.
وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ، وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا». ( أخرجه البخاري ومسلم وأحمد وأبو داود ومالك والترمذي وابن ماجه والدارمي واللفظ لمسلم ).

واتە: عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود (ڕەزای خوای لێ بێت) ئەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: ئاگادارتان ئەكەمەوە كە پابەند بن بە ڕاستگۆیەوە, چونكە ڕاستگۆی ڕێپیشاندەری چاكەیە, وە چاكەش ڕێپیشاندەرە بۆ بەهەشت، بە بەردەوامی پیاوی وا هەیە ڕاست ئەكات لە وتەكانیدا و بە دوای ڕاستگۆیدا ئەگەڕێت و مەبەستی ڕاستگۆییە تاوەكو لای خوای گەورە بە ڕاستگۆ ئەنوسرێت.
وە دەتانترسێنم و وریاتان دەكەمەوە لە درۆكردن, چونكە درۆكردن هۆكاری خراپەیە, وە خراپەش هۆكاری چونە ناو دۆزەخە و بە بەردەوامی پیاوی وا هەیە درۆ دەكات و بەدوای درۆكردندا دەگەڕێت تاوەكو لای خوای گەورە بەدرۆزن دەنوسرێت.


وشەكان:
علیكم : ناوی فەرمانی داخوازیە (اسم فعل امر) بەواتای: ڕاستگۆیی بگرن.
الصدق : یەكسانی هەواڵ لە گەڵ ڕووداودا
یـهدي : ڕێنیشاندەرە و ڕێنمونیدەر.
البــر : فراوانی لە كرداری چاكە، ئەویش ناوێكی كۆكەرەوەیە بۆ هەموو چاكەكان, هەروەها بۆ ئیشێك ئەوترێت كە بە بەردەوامی دڵسۆز بێت.
الفخور : چونە ناو تاوانەوە بە زۆری, ئەویش ناوێكی كۆكەرەوەیە بۆ خراپە, وە بناغەی خراپە درزێكی فراوانە (الشق الواسع)
یتحری : بە دوایدا دەگەڕێت.
ایــاكم : وشەیەكی ئاگادار كردنەوەیە لە خراپە یان ئەو شتەی زیان بەخشە.
الكذب : هەواڵ لە گەڵ ڕووداودا.