ژمارەی بینین:

چەند بناغەو بنچینەیەك بۆ لەبەركردنی قورئانی پیرۆز (بنچینەی یەكەم نییەت)

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/٠٩/٠٣

نییەت و ڕاستگۆیی بەرامبەر خوای گەورە و لەبەركردن لەپێناوی خوای گەورەدا نهێنی گونجانە بۆ ڕێگای زانستت،وەكو خوای گەورە ئەفەرموێت: ﴿قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ﴾ الزمر: 11.
واتە: ئەی پێغەمبەر!بڵێ‌: بەڕاستی من فەرمانم پێدراوە كە خوایەكی تاك و تەنیا(الله)بپەرستم و بە پوختی ئایین و پەرستن بۆ ئەو بكەم.
بۆیە هەركەسێك قورئان لەبەركات بۆ ئەوەی پێی بڵێن(قورئان خوێن)یان شانازی پێوە بكات یان بۆ ڕیاو سومعە بیخوێنێتەوە, ئەوە پاداشت و خێری بۆ نییە, بەڵكو تاوانبارە.
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)ئەفەرموێت:( :( إِنَّ أَوَّلَ النَّاسِ يُقْضَى يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَيْهِ: وَذَكَرَ مِنْهُمْ: وَرَجُلٌ تَعَلَّمَ الْعِلْمَ وَعَلَّمَهُ وَقَرَأَ الْقُرْآنَ فَأُتِىَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ تَعَلَّمْتُ الْعِلْمَ وَعَلَّمْتُهُ وَقَرَأْتُ فِيكَ الْقُرْآنَ. قَالَ كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ تَعَلَّمْتَ الْعِلْمَ لِيُقَالَ عَالِمٌ. وَقَرَأْتَ الْقُرْآنَ لِيُقَالَ هُوَ قَارِئٌ. فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى أُلْقِىَ فِى النَّارِ)( صحيح: رواه مسلم:(6/47).
واتە:یەكەم جۆر لە خەڵكی كە دادگا ئەكرێت و حیسابی لەگەڵ ئەكەن لەڕۆژی قیامەتدا سێ‌ كەسن: یەكێك لەوانە: پیاوێكە فێری زانست بووە وە خەڵكیشی فێر كردووە، وە قورئانی خوێندووە پاشان ئەیهێنن بۆ لای پەروەردگار نیعمەت و پاداشتەكەی پێ‌ ئەڵێن و ئەزانێت پاشان پێی ئەڵێن ئیشی چیـت پێ‌ كرد....؟ ئەویش لە وەڵامدا ئەڵێت: لەپێناوی تۆدا فێری زانست بووم و خەڵكیشم فێركرد لەبەر خاتری تۆ، وەقورئانیشم خوێندەوە لەبەر تۆ، خوای گەورەش لەوەڵامدا پێی ئەڵێت: نەخێر درۆت كرد, بەڵكو بۆ ئەوەی پێت بوترێت: كابرایەكی قورئان خوێنی، وە ئەوەش وترا، پاشان فەرمانی پێ‌ ئەكەن بەدەم وچاو ئەیكەنە كێش تاوەكو فڕێی ئەدەنە ناو دۆزەخەوە. وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)ئەفەرموێت: (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ)(صحيح: رواه البخاري(1/9).
واتە:هەموو كردەوەیەك بەگوێرەی نییەتە.
وە ئەوەی قورئان لەبەر ئەكات با وریای خۆی بێت لەڕیاو سومعە لەكاتی لەبەركردنیدا، چونكە ڕیا نەخۆشیەكی زۆر ترسناك و زیان بەخشە, چونكە هەرچی توانای هەیە لەغەیری خوای گەورەدا بە فیڕۆی ئەدات.
وە پێویستە لەسەر بەخێوكەر زۆر بەشان و باڵی قورئان لەبەرەكاندا هەڵنەدات, تاوەكو لە خۆبایی نەبن, بەڵام ستایش كردن و پیاهەڵدانیان بۆ ئازا بوونەوەیان و هاندانیان بێت ولە سنوری خۆی بێت.