ژمارەی بینین:

ڕزگاربوونی ئوممەت لەگوێڕایەڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه‌ وسلم) دایە و لەناوچوونیشیان لەسەرپێچیاندایە

نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٢/٠٨/١٨

عَنْ أَبِي مُوسَى الأشعري -رضي الله عنه- عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ :
« إِنَّمَا مَثَلِي وَمَثَلُ مَا بَعَثَنِي اللَّهُ بِهِ ، كَمَثَلِ رَجُلٍ أَتَى قَوْمًا ، فَقَالَ : يَا قَوْمِ ، إِنِّي رَأَيْتُ الْجَيْشَ بِعَيْنَيَّ ، وَإِنِّي أَنَا النَّذِيرُ الْعُرْيَانُ ، فَالنَّجَاءَ فَأَطَاعَهُ طَائِفَةٌ مِنْ قَوْمِهِ ، فَأَدْلَجُوا ، فَانْطَلَقُوا عَلَى مَهَلِهِمْ ، فَنَجَوْا وَكَذَّبَتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ ، فَأَصْبَحُوا مَكَانَهُمْ ، فَصَبَّحَهُمُ الْجَيْشُ ، فَأَهْلَكَهُمْ وَاجْتَاحَهُمْ فَذَلِكَ مَثَلُ مَنْ أَطَاعَنِي ، فَاتَّبَعَ مَا جِئْتُ بِهِ وَمَثَلُ مَنْ عَصَانِي وَكَذَّبَ بِمَا جِئْتُ بِهِ مِنَ الْحَقِّ»
(رواه البخاري ومسلم ).
واتە: ئەبو (موسا)ی ئەشعەری (ڕەزای خوای لێ بێت) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) فەرمویەتی: وێنەی من و وێنەی ئەوەی, كە خوای گەورە ناردوویەتی بۆم وەكو نموونەی پیاوێك وایە, دێت بە گەلەكەی خۆی دەڵێت: ئەی خەڵكینە من ئەو سوپایەم بینی بە چاوی خۆم، وە من وریاكەرەوەتانم لە دوژمن تكایە خۆتان ڕزگار كەن و هەڵبێن, تا هەندێك لە نەتەوەكەی بە گوێیان كرد و شەو هەڵهاتن و دەرچوون و ڕزگاریان بوو, وە كۆمەڵێكیشیان بە قسەیان نەكرد تا بەرەبەیان سوپای دوژمن دایبەسەریاندا و بە هیلاك دا چوون و لە ناوبران، ئەمەش نموونەی ئەو كەسانەیە, كە ملكەچ و گوێڕایەڵ و شوێنكەوتەی ئەون, كە بۆم هێناون واتە: ئیسلام, وە وێنەی یاخی بوان و ئەو حەقەی, كە هێناومە بە درۆی دەزانن و شوێنی ناكەون.
وشەكان:
مثلـــی : سیفەت و حاڵی سەر سوڕمانیم
النذیر : هەواڵێك كەوا شەڕ و خراپەی تێدایە
العریان : دژی پۆشتە ئەوەی كەوا هیچ لە بەریدا نیە
النذیر العریان المپل به : پیاوێك لە (خپعم) ئافرەتێكی خواست لە (زبید) , وە(بنو زبید) ویستیان بچن بەسەر تایفەكەیدا و هێرش بكەنە سەریاندا پاشان ترسان كەوا هەواڵیان پێ بگات دوایی پاسەوانێكیان لە سەری دانا پاش ئەوەی كە جلەكەیان لە بەری داكەند لە دەرفەتێكدا لێی بێ ئاگا بوون و هەڵهات بۆ لای نەتەوەكەی و ئاگاداریانی كردەوە, وە ئەم شیعرەی پێیان وت:
أنا النذیر العریـان ینبذ ثوبه
إذا الصدق لم ینبذ لك ثوب كاذب
پاشان بوو بە نموونەیەك بۆ هەرشتێك كەوا مەترسیدار بێت لە ناكاودا, وە بۆ هەموو پیاوێك كەوا گومان لە قسەكانییدا نەبێت.
النجا‌ء : هەڵهاتن
ادلجوا : ڕۆیشتن لە سەرەتای شەودا واتە: زوو یان ئەو شەوە گشتی ڕۆیشتن
صبحهم : بەیانی زوو دایان بەسەریاندا
اجتاحهم : بە هیلاك دا چوون و كەسیان لێ نەما, لە ناویان بردن.